نیوزلەندا.. بەهۆی هێرشی سەر مزگەوتەکانەوە 40 کەس کوژراون


وێستگەنیوز- هۆرڤان رەفعەت

سەرۆکی وەزیرانی نیوزلەندا ئاماری قوربانیانی ڕوداوی دوو هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر مزگەوتەکانی وڵاتەکەیی ڕاگەیاند.



کەمێک لەمەوبەر جاسیندا ئەردرین سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆوە بۆ سەر دوو مزگەوتی وڵاتەکەمان 40 كه‌س كوژراون و 20 کەسیش برینداربون."

جاسیندا ئەردرین ئاماژەی بەوەدا "ئەو هێرشە کارێکی تیررستی ترسنۆکانە بووە و گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەمان".

سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا ئاشکرایکرد " له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ چوار كه‌س تا ئێستا ده‌ستگیركراون کە یەکێکیان بەرەگەز ئوستوراڵییە ئه‌وكه‌سانەش‌ پێشتر ئاماده‌كاریان بۆ هێرشه‌كه‌ كردوە و پیلانیان بۆ دارشتووە".

‌سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزلەندا رونیشیكرده‌وه‌ "لێكۆڵینه‌وه‌ لەرووداوه‌كه‌ بەچڕی دەستی پێکردوە و هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌ره‌شه‌كان كه‌مبكه‌ینه‌وه و هەروەها هەموو هاوکارییەکمان خستووەتە بەردەم پۆلیس بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەست پێ بکات".

هەر لەمیانەی کۆنگرەکەدا سەرۆک وەزیران داوای کرد "ئەو گرتە ڤدیۆ و وێنانە بسڕێتەوە کە هێرشکارەکان بڵاویان کردووەتەوە".

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە "ئەو چوار هێرشبەرە لە سێ پیاو و ژنێک پێک هاتون".

لەو بارەیەشەوە سەرۆک وەزیرانی ئوستورالیا نیگەرانی خۆی نیشانداوە و ڕوداوکەی بە تیرۆرستی وەسف کردوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە بەیانی ئەمرۆ هەینی لە شاری کرایست تشیرش لە نیوزلەندا چەند کەسێکی نەناسراو بەشێوەیەکی سەیر هێرشیان کردە دوو مزگەوت دەستڕێژی گولـلەیان لە نوێژخوێنان کردووە بەو هۆیەوە ٦٥ کوژراون و برینداربون و هەروەها تەواوی هێرشەکەشیان بە ڤیدیۆ تۆمار کردوە.



کەمێک لەمەوبەر سەرۆک وەزیرانی نیوزلەنەدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ی ئه‌مرۆ 40 كه‌س كوژراون".

 

سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا ئاماژەی بەوەشدا " له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ سێ كه‌س تا ئێستا ده‌ستگیركراون ئه‌وكه‌سانەش‌ پێشتر ئاماده‌كاریان بۆ هێرشه‌كه‌ كراوه‌ بۆ هێرشه‌كه".

‌سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزلاند رونیشیكرده‌وه‌ "لێكۆڵینه‌وه‌مامن بۆ رووداوه‌كه‌ كردووه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌ره‌شه‌كان كه‌مبكه‌ینه‌وه".

هەر لەمیانەی کۆنگرەکەدا سەرۆک وەزیران داوای کرد ئەو گرتە ڤدیۆی و وێنانە بسرإرێتەوە کە هێرشکارەکان بڵاویان کردووەتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە بەیانی ئەمرۆ هەینی لە شاری کرایست تشیرش لە نیوزلەندا چەند کەسێکی نەناسراو لە ناو دوو مزگەوتدا دەستڕێژی گولـلەیان لە نوێژخوێنان کردووە بەو هۆیەوە چەند کەسێک کوژراون و برینداربون".

هــ. ب


AM:10:13:15/03/2019
















ئه‌م بابه‌ته 6312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت