ڤیدیۆی هێرشی سەر مزگەوتەکەی نیوزلەندا ببینە


وێستگەنیوز-
چەند چەکدارێکی نەناسراو دەسترێژی گولەیان لە دوو مزگەوت کردوە لە نیوزلەنەدا و بەهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی میدیاکانی نیوزلەندا بڵاویانکردەوە "لە شاری کرایست تشیرش چەند کەسێکی نەناسراو لە ناو دوو مزگەوتدا دەستڕێژی گولـلەیان لە نوێژخوێنان کردووە بەو هۆیەوە چەند کەسێک کوژراون و برینداربون".

یەکێک لە هێرشکەرەکانیش ڤیدیۆیی هێرشی خۆیی بۆ سەر مزگەوتەکە بڵاوکردووەتەوە و بە ڕاستوخۆش لەڕێگای یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵاتیەتییەکانەوە بڵاویکردووەتەوە.

کەمێک لەمەوبەریش سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا داوای کردوە ئەو گرتە ڤیدیۆییانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بسڕدرێتەوە.


هەرچەندە تا ئێستا پۆلیس وتویەتی "تەنها چوار کەس لە نوێژخوێنەکان گیانیان لەدەستداوە "بەڵام چەند میدیایەک باس لەوە دەکەن کە "٩ بۆ ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە".

میدیاکان باسیان لەوەشکردوە "ئەودوو مزگەوتەی تەقەی تێدا کراوە لە دوو شوێنی جیاوازی ئەو شارەدابوون و بەڵام لە یەک کاتدا ڕووداوەکە ڕوویداوە".

هــ. ب


 


AM:09:45:15/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 33148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت