چونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا دواخرا
پەرلەمانی بەریتانیا
وێستگه نیوزـ
حکومەتی به‌ریتانیا پێشنیازی دواخستنی چوونەدەرەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا بۆ 20ی ئه‌م مانگه بۆ په‌رله‌مان به‌رزكرده‌وه و پێشنیازه‌كه‌ش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه په‌سه‌ند كرا.
رۆژی پێنجشەممە 14ی ئازاری 2019، پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ پێشنیارێکی حکومەتەکەی تێریزا مەیی پەسەندکرد سەبارەت بە گفتوگۆکان لەسەر دواخستنی جیابوونەوەی لە یەکێتی ئەوروپا، ئەمەش کات دەدات بە تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کە ھەوڵەکانی نوێبکاتەوە بۆئەوەی ڕێککەوتننامەی جیابوونەوەکەی لەلایەن پەرلەمانەوە ھەفتەی داھاتوو پەسەندبکرێت.
پڕۆژەیاساکە بە دەنگی 412 بەرامبەر بە 202 دەنگ پەسەندکرا، بەو پێیەش ئەگەر ڕێککەوتننامەی برێگزت تا 20ی ئازار پەسەندنەکرا، ئه‌وا ئه‌و بابه‌ته بۆ کاتێکی زیاتر دوادەخرێت.
لە دەنگدانی رۆژی 12ی ئازاریشدا پەرلەمانی بەریتانیا چونەدەرەوەی وڵاتەکەی لە ڕێکخراوی یەکێتی ئەوروپا بێ رێککەوتن لەگەڵ یەکێتییەکە ڕەتکردەوە.
لە مانگی حوزه‌یرانی 2016دا 52%ی خەڵکی بەریتانیا لە ریفراندۆمێكدا دەنگیان بەدەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا دا‌و پاش ئەوەش گفتگۆی دووساڵە لەبارەی شێوازی دەرچوون لە مانگی ئازار 2017ەوە دەستیپێکرد و بڕیاریشه له 29ی ئازاری 2019، لەندەن بە فەرمی لە یەکێتی ئەوروپا بچێته ده‌ره‌وه.
دوای 20 مانگ لە دانوستاندن، له 25-11-2018 یەکێتی ئەوروپا رێککەوتنی دەرچوونی بەریتانیای لە یەکێتییەکە پەسه‌ند کرد کە بە برێکزیت ناسراوە، دواتر 27 سەرکردەکەی یەکێتی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا هاوڕابوون کە برێکزیت "باشترین و تەنیا رێککەوتنی گونجاوە" بۆ هەردولا.
به‌م رێكکه‌وتنه به‌ریتانیا بەڵێنیدا 45 ملیار یۆرۆ بداته یه‌كێتی ئه‌وروپا و سنوری نێوان ئێرله‌ندا و ئێرله‌ندای باكور وه‌ك خۆی به كراوه‌یی بمێنێته‌وه و هاوڵاتیانی یه‌کێتی ئه‌وروپا مافی مانه‌وه و كارکردن و خوێندیان له به‌ریتانیا ده‌بێت و هیچ هاوڵاتییه‌كی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا بۆ گەشتکردن له داهاتوودا پێوستییان به ڤیزه‌نابێت، به‌ڵام به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ترسی ره‌تكرنه‌وه‌ی ئه‌م رێكکه‌وتنه‌یان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی به‌ریتانیاوه هه‌بوو.
PM:11:59:14/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت