حه‌ویجه‌.. داعش هێرشيكرده‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی


ویستگه‌ نیوزـ

چه‌ند چه‌كدارێكی رێكخراوی داعش له‌ نزیك قه‌زای حه‌ویجه‌ی سه‌ربه‌ شاری كه‌ركوك، هێرشیانكرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق رایانگه‌یاندوه‌ كه‌ چه‌كداره‌كانی داعش له‌ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه‌ په‌لاماری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیانداوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و دواتر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌مارۆی چه‌كداره‌كانی داعشیان داوه‌ و سه‌رجه‌میان كوشتون.

هاوكات شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق خاپوركردنی مۆڵگه‌یه‌كی داعشی له‌ ناوچه‌ی وادی ئه‌بوخه‌ناجر له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركوك راگه‌یاند كه‌ 9 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ی تێدا بووه‌.

شانه‌ی راگه‌یاندنی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ مۆڵگه‌كه‌ی داعش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی خاپور كراون و چه‌كداره‌كانی ناوی پێشتر كاری توندوتیژیان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كه‌ركوك ئه‌نجامداوه‌.

راشیگه‌یاندوه‌: له‌ مۆڵگه‌كه‌ی داعشدا جانتایه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ 20 مۆبایلی تێدابووه‌ كه‌ به‌ بۆمبی ته‌وقیتكراوه‌وه‌ به‌ستراون.


PM:10:53:14/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 2848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت