ئه‌ردۆغان: مه‌نجه‌ڵ سه‌رقاپی خۆی دۆزییه‌وه
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک كۆماری توركیا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌خنه‌ی توندی له هاوپه‌یمانیی نێوان پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) و پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا گرت و بە توانجەوە رایگەیاند: مه‌نجه‌ڵ سه‌رقاپی خۆی دۆزییه‌وه.
له میانی به‌شداریكردنی له هەڵمەتی پڕوپاگەندەی حزبەکەی بۆ هەڵبژارادنی شارەوانییەکان، كه له ناوچەی یه‌نی مه‌هه‌له بەڕێوەچوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک كۆماری توركیا له وتارێكدا ره‌خنه‌ی توندی له كه‌مال كلیچدار ئۆغڵۆ سه‌رۆكی جه‌هه‌په گرت و رایگه‌یاند: "مه‌نجه‌ڵ سه‌رقاپی خۆی دۆزییه‌وه، كاك كه‌مال-یش هه‌ر وه‌ك خۆی كه‌سێكی له گه‌وره‌شاره‌وانی دۆزیه‌وه،سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په كه 9 هه‌لبژاردنی دۆڕاندوه، بۆ گه‌وره شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره كه‌سێكی كاندید كردووه كه وه‌ك خۆی كه هه‌میشه شكست ده‌هێنێت".
وتیشی: "لە رۆژهەڵات جوداخواز لە رۆژئاوا ئەتاتورکچی لە ئەنقەرە وڵاتپاریز، هاوپەیمانێتیەکی بۆقلەمون-یان ئەنجامداوە کە دەچێتە هەموو شیوەیەکەوە. ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رله هه‌ڵبژاردن ده‌رگای جه‌هه‌په‌ی جێنه‌ده‌هێشت و دواتر ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و له كاری فێڵبازییه‌وه تێوه‌گلا، دیسانه‌وه به گوتنی 'ئه‌وه كاندیدمان' به‌سه‌ر ئه‌نقه‌رەیاندا سه‌پاند. ته‌نها به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان، باوه‌شیان بۆ باڵی سیاسیی رێكخراوی جوداخوازیش كرده‌وه، ئه‌وانه‌یشیان خسته ناو هاوپه‌یمانییه‌تەكه‌یان كه دژن، له‌ڕێلاده‌رن و دژایه‌تی بانگ و ئاڵا ده‌كه‌ن".
سه‌رۆك كۆماری توركیا وتیشی: "كاك كه‌مال ئێوه له‌گه‌ڵ دوژمنانی ئه‌م بانگه‌دا به‌یه‌كه‌وه‌ن. خاتوو مه‌رال ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ دوژمنانی ئه‌م بانگه به‌یه‌كه‌وه‌ن. پێویست ناكات ناوی هه‌ده‌په بهێنم. نیگه‌رانم له‌وه‌ی سه‌عاده‌ت-یش له‌گه‌ڵ ئه‌واندایه".
بڕیاره له 31ی ئازاری 2019، هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی باكووری كوردستان و توركیا بەڕێوە بچێت و یەك ملیۆن هاوڵاتی خۆیان بۆ شارەوانیەكان كاندید كردوە، هەریەكە لە هەدەپە و پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان دەیانەوێت زۆرترین شارەوانی بەدەست بهێنن.
هەڵبژاردنی شارەوانی و موختارەكانی توركیا بە هەڵبژاردنی هەرێمەكان ناودەبرێت و گرنگیەكی گەورەی هەیە بۆ ناوخۆی توركیا، ئەمەش نەخشەی سیاسی باكوری كوردستان و توركیا دەگۆرێت بەو پێییەی كە ئاكەپە و هەدەپە دەیانەوێت زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنن.
لە ساڵی 2014 كورد لە رێگەی پارتی ئاشتی و دیموكراتییەوە كە ئێستا هەدەپە درێژە پێدەرییەتی بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی توركیادا كرد‌و توانی 102 شارەوانی كە 11 یان لە ناو جەرگەی شارەگەورەكان بوو بەدەست بهێنێت و پێدەچێت لە هەڵبژاردنی ئەم سالیشَدا زۆرترین شارەوانی لە شارە كوردییەكان بەدەست بهێنێت.
PM:08:12:14/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 4468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت