حاڵه‌تی نوێی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له‌م شاره‌ی عیراق تۆمار كرا
وێستگه نیوزـ
لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كانی پارێزگای به‌سره چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌خۆشیی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان تۆمار كرد و پارێزگای زیقاریش هاورده‌كردنی مریشكی به‌سره‌ی قه‌ده‌غه‌كرد.
عادل ده‌خیلی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای كشتوكاڵ له دیوانی پارێزگای زیقار رایگه‌یاند كه دوای تۆماركردنی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له به‌سره، بڕیاردراوه كه هاورده‌كردنی مریشك له‌و پارێزگایه‌وه قه‌ده‌غه بكرێت.
راشیگه‌یاندوه كه ئامانج له گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێوشوێنه، پاراستنی ته‌ندروستیی هاوڵاتیانی پارێزگای زیقارهو هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵ و فه‌رمانده‌ی پۆلیس و نه‌خۆشخانه‌ی ڤێترنه‌ری و ئاسایشی ئابوریی راسپاردوه، رێگه به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هیچ جۆره مریكشێك له زیندوو و به‌ستوو له پارێزگای به‌سره‌وه نه‌ده‌ن.
ساڵی رابردوو حكومه‌تی عیراق رێكخراوی ته‌ندروستیی ئاژه‌ڵانی ئاگادار كردبووه له تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا و دیاله و بابل، له پارێزگای دیاله‌ش زیاترله 140 هه‌زار مریشك له‌ناوبران ئه‌وه‌ش به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه له سێ ناوچه‌ی ئه‌و پارێزگایه.
نه‌خۆشیی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسیی گواستراوه‌ی كوشنده‌یه كه بە H1N1 ناسراوە و به‌تایبه‌ت توشی باڵنده (مریشك و قاز و مراوی و قه‌ل) ده‌بێت.
سه‌ره‌تا ڤایرۆسه‌كه له خوێنی باڵنده و ناوسكیاندا بڵاوده‌بێته‌وه و دواتر له پاشهڕۆكهیان دێته ده‌ره‌وه و ده‌بێت به تۆز و به هه‌وادا ده‌چێت، ئه‌و كاته‌ش كه باڵنده‌ی دیكه یان مرۆڤ هه‌واكه هه‌ڵده‌مژن، دوچاری نه‌خۆشییه‌كه ده‌بن.
PM:07:33:14/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت