بریكاری وه‌زیری ناوخۆ ده‌ستخۆشی له هێزه ئه‌منیه‌كانی سلێمانی ده‌كات
وێستگه نیوز -
بریكاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستخۆشی له هێزه ئه‌منیه‌كانی سلێمانی ده‌كات و خه‌ڵكی شار دڵنیا ده‌كاته‌وه كه "ئه‌وان خاوه‌نی ئه‌م رۆڵانه بن پشتی لێبكه‌نه‌وه و به‌كه‌مالی ئیسراحه‌ت لێی بخه‌ون".
ئه‌مڕۆ لیوا جه‌لال كریم بریكاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاڕاسته‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی سلێمانی كرد، له‌به‌رامبه‌ر دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی بردنی موچه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شار.
له سوپاسنامه‌كه‌ی جه‌لال كه‌ریم-دا هاتووه "وێڕای سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و دژه‌تیرۆری سلێمانی، ده‌ستخۆشی و رێزی زۆرمان بۆ یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ی ئه‌و هێزانه هه‌یه كه له‌دوای رووداوی دزینی موچه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌وه خه‌ویان له‌خۆیان حه‌رام كرد، تا دواجار له‌دوای نیوه‌شه‌و هه‌مو دزه‌كانیان گرت و پاره‌كه‌یان هێنایه‌وه".
بریكاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "لێره‌وه خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی شاری سلێمانی دڵنیا ئه‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وان خاوه‌نی ئه‌م رۆڵانه بن پشتی لێبكه‌نه‌وه و به‌كه‌مالی ئیسراحه‌ت لێی بخه‌ون، چونكه لێناگه‌رێن هیچ كه‌س و لایه‌ك پشێوی بنێته‌وه".
رۆژی سێشه‌ممه 12ی ئازاری 2019، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌به‌رگی سه‌ربازییه‌وه هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر لیژنه‌ی مووچه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی و پاره‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی نه‌خۆشخانه‌ی شاریان رفاند كه زیاتر له ملیارێك دینار بوو.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه 13ی ئازاری 2019 هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیر كرد كه مووچه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شاریان رفاند و پاره دزراوهكهشیان دۆزییه‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی سوپاسنامه‌كه‌یه:
رێز و سوپاس
وێڕای سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و دژه تیرۆری سلێمانی،، ده‌ستخۆشی و رێزی زۆرمان بۆ یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ی ئه‌و هێزانه هه‌یه كه له‌دوای روداوی دزینی موچه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌وه خه‌ویان له‌خۆیان حه‌رام كرد، تا دواجار له‌دوای نیوه‌شه‌و ههمودزهكانیان گرت وپارهكهیان هێنایه‌وه..
بۆیه لێره‌وه خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی شاری سلێمانی دڵنیا ئه‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وان خاوه‌نی ئه‌م رۆڵانه بن پشتی لێبكه‌نه‌وه و به‌كه‌مالی ئیسراحه‌ت لێی بخه‌ون، چونكه لێناگه‌ڕێن هیچ كه‌س و لایه‌ك پشێوی بنێته‌وه و هه‌ڕه‌شه بێت بۆ تێكدانی ئارامی شار و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی .. دوباره سه‌ركه‌وتو بن و ده‌ستتان خۆش.
PM:05:51:14/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت