‌کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر یادی لەدایکبونی مستەفا بارزانی دەکاتەوە

وێستگەنیوز-

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە شاری هەولێر یادی لەدایکبونی مستەفا بارزانی سەرۆکی پێشوی پارتی دەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر لە تویتێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر یادی 116 ساڵەی لەدایکبونی مستەفا بارزانی، سەرۆکی پێشوی پارتیان کردووەتەوە.

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر نوسیویەتی "کۆنسوڵخانەکەمان لە هەولێر یادی ژیان و خەباتی مەلا مستەفا بارزانی دەکاتەوە کە 116 ساڵ لەمەوپێش و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، کە 14ـی ئاداری 1903 لەدایکبوو، مەلا مستەفا بارزانی هەمیشە لە یادەوەریدا دەبێت بۆ خزمەتکردنی هەرێمی کوردستانی عێراق و گەلی کورد".





کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لەگەڵ توویتەکەیدا وێنەیەکی مستەفا بارزانی و ویلیام کارتەر، فۆتۆگرافەری ئەمریکی، بڵاوکردووەتەوە کە ساڵی 1965 گیراوە.


مەلا مستەفای بارزانی سەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی کوردستان بوە لەساڵی 1903 لەدایک بوە سەرکردایەتی بەشێک لە شۆڕشەکانی ساڵانی 1946 بۆ 1974 کردوە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوە لەناوچەکەدا و وەکو نوێنەری کورد لەباشوری کوردستان مامەڵەی لەگەڵ کراوە, لەساڵی 1979دا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بە ھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. 
هــ. ب


PM:05:09:14/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت