بزانە لە بارەی سەدام حسێنەوە چی ئاشکراکردووە
نێرگز قادر...
وێستگه نیوز ـ
له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا كه بۆ ساڵیادی كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌ی كردووه، نێرگز قادر، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك زانیارییه‌كی نه‌دركێندراوی له باره‌ی سه‌دام حسێن ئاشكرا ده‌كات.
نێرگز به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی له سێداره دراوی پێشووی رژێمی عیراق، ئه‌گه‌ر رۆژێك له دادگایی كردنه‌كه‌ی دوابخرایا، ئه‌وه سزاكه‌ی له له‌سێداره‌دانه‌وه ده‌گۆڕدرا بۆ زیندانی هه‌تا هه‌تایی.
وتیشی: "به‌ڵگه‌مان ئەوەیە به‌پێی یاساكانی عیراق هه‌ر كه‌سێك ته‌مه‌نی گه‌یشته سه‌رو 70 ساڵ ناتوانرێت سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت، به‌ڵكو زیندانی هه‌تا هه‌تایی ده‌یگرێته‌وه".
روونیشیكرده‌وه: ره‌نگه ئه‌و دادوه‌ره‌ی سه‌رپه‌رشتی دادگایی كردنه‌كه‌ی ئه‌و سه‌رۆكه دیكتاتۆره‌ی ده‌كرد ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو گرتبێت، بۆیه پێش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی بگاته 70 ساڵ سزاكه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
نێرگز قادر، له ساڵی 2010ه‌وه له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك پێشكه‌شكاری
هه‌واڵه سیاسییه‌كان و به‌رنامه‌ی به‌یانی كه‌ركوك پێشكه‌ش ده‌كات،
یه‌كێكه له‌و پێشكه‌شكارانه‌ی زۆرترین بینه‌ری هه‌یه و خوێندکاری کۆلێژی
یاسایە.
رۆژی 16ی ئازاری 1988، رژێمی ئه‌وكاته‌ی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی پێشووی له سێداره‌دراوی عیراق چه‌كی كیمیایی دژی گه‌له‌كه‌ی خۆی له هه‌ڵه‌بجه به‌كارهێناو به‌هۆیه‌وه پێنج هه‌زار هاوڵاتی شه‌هید بوون و سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌دام حسێن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دوجه‌یل به‌ره‌به‌یانی رۆژی 30ی 12ی 2006، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان، سه‌دام حسێن له سێداره درا.
هــ. ر
PM:02:11:14/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 60976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت