رۆژنامەی گاردیان: نزیكه‌ی هەزار منداڵی داعش له زیندانەکانی عیراقدان
وێستگەنیوز-
ژمارەی ئه‌و منداڵانه‌ی
له‌ناو داعش بوون و لە عیراق ده‌ستگیركراون
گه‌یشتۆته 1000 منداڵ.
رۆژی پێنج‌شەممە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی
بڵاویکردووەتەوە "هه‌زاران منداڵ كه له‌ژێر حكومڕانی داعشدا ژیاون و ئێستا
له كه‌مپه‌كاندا راگیراون مه‌ترسیه‌كی ئاشكران"..
رۆژنامه‌ی گاردیان ئاماژەی بەوەدا "زیاتر له 3000
هه‌زار منداڵ كه باوانیان چه‌كداری داعش بوون، ئێستا له كه‌مپه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی
سوریا نیشته‌جێكراون ئه‌وه‌ش به‌پێی ئامارەکانی رێكخراوی یونسێف".
ڕۆژنامەکە باسی له‌وه‌شكردووه "به‌شێكی زۆری ئه‌و
منداڵانه ته‌مه‌نیان شه‌ش ساڵانه، و له بارودۆخێكی زۆر خراپدان".
رۆژنامه‌ی گاردیان نوسیویه‌تی "كاتێك 30 هه‌زار
هاوڵاتی له باغۆزی دوا پێگه‌ی ژێركۆنترۆڵی داعش هه‌ڵاتن، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه
به‌شێوه‌یه‌كی پێشبینینه‌كراو به‌رزبوه‌وه".
ڕۆژنامەک ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی
هه‌ڵاتوانی ده‌ستی داعش فشارێكی زۆری له‌سه‌ر به‌رێوبه‌ری كه‌مپه‌كانی رۆژهه‌لاتی
سوریا دروست كردووه، به‌تایبەت له پێدانی خۆراك و ئاو و تۆماركردنی ناوی ئه‌و
كه‌سانه‌ی تازه خۆیان راده‌ست ده‌كه‌ن".
رۆژنامه‌ی گاردیان له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا وتوشیەتی "
نزیكه‌ی 1000 منداڵ له عیراق ده‌ستگیركراون كه باوانیان چه‌كداری داعش بوون ، ئه‌و
منداڵانه كه ته‌نها دایكیان له‌گه‌ڵ بووه له‌لایه‌ن دادگای عیراقه‌وه زیندانیكراون".
رۆژنامه‌ی گاردیان باسی گرفتی ئه‌و منداڵانه ده‌كات و
ده‌ڵێت "چاره‌نوسی ئه‌و منداڵانه‌ی له عیراق و سوریا ده‌ستگیركراون كێشه‌یه‌كی
ئاڵۆزه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیان چونه ناو
داعشه‌وه".
ئێستاش باس له‌وه ده‌كرێت "ئه‌و منداڵان بگه‌رێندرێنه‌وه
بۆ وڵاتی خێزانه‌كانیان،به‌ڵام پشتیوانی له‌گه‌رانه‌وه‌ی دایك و باوكیان ناكرێت كه
روبه‌روی دادگا ده‌كرێنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌و وڵاتانه
سه‌یر ده‌كرێن".
هــ. ب
PM:02:07:14/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت