ئه‌وروپا گفتوگۆكانی به ئه‌ندامبونی توركیای له یه‌كێتیه‌كه‌ی راگرت
ئه‌وروپا گفتوگۆكانی به ئه‌ندامبونی توركیای له یه‌كێتیه‌كه‌ی راگرت
وێستگه نیوز ـ
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بریارێكی په‌سه‌ندكرد بۆ راگرتنی گفتوگۆكانی به‌ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، هۆكاری سه‌ره‌كی بریاره‌كه‌ش بۆ بوونی پێشێلكاری گه‌وره له مافه‌كانی مرۆڤ و گه‌نده‌ڵی و سیستمی سه‌رۆكایه‌تی تورکیا گه‌راندوه‌ته‌وه.
بریاره‌كه به ده‌نگی 370 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا په‌سه‌ندكراوه و 109 دژ و 143 ئه‌ندامیش ده‌نگیان پێ نه‌داوه، په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كه له ستراسبۆرگ كۆبونه‌وه و رایگه‌یاند: "ئه‌وان زۆر نیگه‌رانن له‌و داتایانه‌ی ره‌وشی خراپی مافه‌كانی مرۆڤ و گه‌نده‌ڵی و هه‌روه‌ها خراپ بەکارهێنانی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی له توركیا نیشانده‌ده‌ن''.
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا راشیگه‌یاندووه: "ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گفتوگۆكانی به‌ئه‌ندامبونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵده‌په‌سێردرێت"، بریاره‌كه‌ش ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی حكومه‌ته‌كانی ئه‌ندام له یه‌كێتیه‌كه ده‌كرێت.
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی پارتی گە‌لی ئه‌وروپا داوایانكرد گفتوگۆكانی به‌ئه‌ندامبونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی رابگیرێت، به‌ڵام ئه‌و داواكاریه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ره‌تركرایه‌وه.
كاتی بێری، بریارده‌ری توركیا له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: "توركیا گوێ نادات به داواكاریه دووباره‌كانی تایبه‌ت به رێزگرتنی مافه‌كانی مۆرڤ".
راشیگه‌یاند: "پێمان وایه گفتوگۆكانی به‌ئه‌ندامبونی توركیا له یه‌كێتیه‌كه له هاوكاری دیموكراتی توركیانیه، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌ی له‌به‌رده‌ستیانه بیگرنه‌به‌ر بۆ فشارخستنه‌سه‌ر حكومه‌تی توركیا''.
گفتوگۆكانی به‌ئه‌ندامبونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ساڵی 2005 ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام دواتر گفتوگۆكان راگیران به‌هۆی گرژبونی په‌یوه‌ندییه‌كانی برۆكسل و ئه‌نقه‌ره به‌تایبه‌ت دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی توركیا له ساڵی 2016دا و هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نقه‌ره له زیندانی كردنی كه‌سایه‌تیه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و رۆژنامه‌نوسان.
PM:12:23:14/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت