ئەمریکا به پێویستی نازانێت توركیا هێرشبكاته سه‌ر كورده‌كانی سوریا
شەڕڤانانی یەپەگە زۆرینەی هێزەکانی سوریای دیموکرات پێکدەهێنن
وێستگە نیوز ـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكی به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا كردووه ده‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌و وڵاته بۆسه‌ر كورده‌كانی سوریا، دەشڵێت "واشنتن پێیوایه ئه‌و هێرشه پێویست نیه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ئه‌نقه‌ره".
میدیا فه‌رمیه‌كانی توركیا لهسهرچاوهیكی سه‌ربازی توركیاوه بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌نقه‌ره گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و روسیا كردووه ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوری خۆهه‌ڵاتی سوریا كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه كوردییه‌كاندایه.
به‌رپرسه ئه‌مریكیه كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرا بكات رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا ناكات ده‌رباره‌ی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری خۆهه‌ڵاتی سوریا''.
واشنتن پشتیوانی له‌و هێزانه ده‌كات كه كورده‌كان دروستیانكردوه و رۆڵی سه‌ره‌كیان بینیوه له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش، به‌ڵام توركیا هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) كه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته و واشنتن پشتیوانیان ده‌كات به"تیرۆریست" ده‌زانێت و هه‌ره‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ریان ده‌كات.
توركیا ده‌یه‌وێت دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا ناوچه‌یه‌كی ئارام به‌درێژایی سنووری ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات دروست بكات.
سه‌رچاوه ئهمریكیهكه بۆ رۆیته‌رز ئه‌وه‌شی خستوەته‌ڕوو: "زۆرجار له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره گفتوگۆمان كردووه ده‌رباره‌ی رێوشوێنه ئه‌منیه‌كان یان ناوچه‌ی ئارام له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا كه توركیا به مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی خۆی ده‌زانێت''.
باسی له‌وه‌شكردووه كه "ورده‌كاری رێوشوێنی ئه‌منی پێویستی به لێكۆڵینه‌وه و گه‌شه‌پێدانه، به‌ڵام لایه‌نی ئه‌مریكی ناخوازێت توركیا هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و ناوچانه''.
هــ. ر
AM:11:52:14/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1776
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت