ڕاوێژكارێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی: كێشه دروستبووه له‌نێوان به‌ته‌مه‌نه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و ده‌نگده‌رانی یه‌كێتی
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .. فۆتۆ ئه‌ژی عومه‌ر
وێستگه نیوز-
ڕاوێژكارێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه رایگەیاند، به‌شێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه ده‌یانه‌وێت كێبركێی قوباد تاڵه‌بانی بكه‌ن و پۆسته‌كه‌ی بۆ خۆیان قۆرغ بكه‌ن" ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌شێكیش له جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌ری گه‌نجی یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت قوباد تاڵه‌بانی له پۆسته‌كه‌ی له كابینه‌ی نوێشدا به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ڵمه‌تێكیان له سۆشیال میدیا ده‌ستپێكردووه".
لە 30 ئەیلولی 2018 ساڵی ڕابردوو هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، بەڵام تاوەکو ئێستا به‌هۆی ناكۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌توانراوه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت، ئه‌گه‌رچی هه‌ردوو لایه‌نیش ڕێكه‌وتنێكیان ئیمزاكردووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئاسۆی ڕێكه‌وتنه‌كه دیار نییه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئاسۆی پێكهێنانه‌كه دیار نییه، له‌ئێستادا خه‌ریكه كێشه‌یه‌كی نوێ له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانی دروست ده‌بێت، كه هه‌ندێك به‌كێشه‌ی نێوان پیره‌كان و گه‌نجه‌كان ناوی ده‌به‌ن، هه‌ندێكی تریش به‌كێشه‌ی نێوان ده‌نگده‌ر و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی و مه‌كته‌بی سیاسی ناوی ده‌به‌ن، كه‌میش نین ئه‌وانه‌ی به كێشه‌ی نێوان خودی قوباد تاڵه‌بانی و گروپێكی ناو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ناوی ده‌به‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه راوێژكارێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه ناوی لای سایتی وێستگه نیوز پارێزراوه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، له هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلولی 2018ی په‌رله‌مانی كوردستاندا، له كۆی 360 هه‌زار ده‌نگ، 186 هه‌زار ده‌نگی یه‌كێتییه‌كانی به ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ئێستا به‌شێك له ئه‌ندامه به ته‌مه‌نه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت كێبڕكێی قوباد تاڵه‌بانی بكه‌ن و پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌شێوازێك له شێوازه‌كان بۆخۆیان قۆرغ بكه‌ن.
راشیگه‌یاند: "ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆی توڕه‌بوونی جه‌ماوه‌ر و كادیره ناوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و ده‌نگده‌ره‌كانی ئه‌و حزبه كه قوباد تاڵه‌بانی، به رزگاركه‌ری یه‌كێتی به ده‌زانن له قۆناغه سه‌خته‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2013 و 2014 كه رێژه‌ی كورسییه‌كانی یه‌كێتی به‌شێوازێكی زۆربه‌رچاو له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌كته‌ب سیاسییه‌كانی ئێستا كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی".
راوێژكاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتیشی: "بۆیه ئێستا جوڵه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌سه‌ر ئاستی سۆشیاڵ میدیا و له‌ناو مه‌ڵبه‌نده‌كان و كۆمیته‌كان ده‌ستیپێكردوه و له‌سه‌ر ئاستی كادیره باڵاكان و كادیره ناوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جۆرێك له گفتوگۆ هه‌یه كه ئه‌م مه‌كته‌ب سیاسییه به‌ته‌مه‌نه‌ی كه ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدان با رێگه بده‌ن سه‌ركردایه‌تییه گه‌نجه‌كه، سه‌ركرده گه‌نجه‌كه‌یان كه نوێنه‌رایه‌تیی ده‌نگی گه‌نجان ده‌كات و 186 هه‌زار ده‌نگی هێناوه، ئه‌و مافی خۆی و حه‌قی خۆی، ئه‌و حه‌قه‌ی كه ده‌نگده‌ره‌كانی یه‌كێتی پێیان داوه و پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، كه به‌رزترین پۆستی حكومی و به‌رزترین پۆستی جێبه‌جێكردنه بدرێت به قوباد تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی وه‌ریبگرێت".
ئه‌و راوێژكاره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی روونیشیكرده‌وه: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌نگ هه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بكرێت و ئه‌م بابه‌ته بخرێته ده‌نگدانه‌وه، بۆیه كادیره باڵاكان و كادیره ناوه‌ندییه‌كانیش داوا له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی كه به ته‌نگ ده‌نگی یه‌كێتیه‌وه‌ن و به ته‌نگ سه‌نگی یه‌كێتییه‌وه‌ن كه پشتیوانی قوباد تاڵه‌بانی بن و له سۆشیاڵ میدیاكانیش ئه‌و پشتیوانییه به‌رفراوانتر بووه له چه‌ند رۆژی پێشوودا، له داهاتوودا به‌رفراوانتریش ده‌بێت".
راوێژكاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "قوباد تاڵه‌بانی لای یه‌كێتییه‌كان به رزگاركه‌ری یه‌كێتی له‌و قۆناغه چه‌قبه‌ستوه و له‌و فه‌شه‌ل و داڕوخانه‌ی كه له 2013 به‌سه‌ری هاتوه، ده‌ناسرێت، قوباد تاڵه‌بانی توانی قاعیده‌ی یه‌كێتی ئاشتبكاته‌وه و توانی قاعیده‌ی یه‌كێتی و به‌شێكی هه‌ره زۆری زویربوه‌كانی یه‌كێتی بگه‌ڕێنێته‌وه و به‌مه‌ش هێزێكی گه‌وره بداته‌وه به‌ر یه‌كێتی".
وتیشی: "قوباد تاڵه‌بانی له چوار ساڵی پێشووی كابینه‌ی هه‌شتدا سه‌لماندی كه ئه‌ندازیاری چاكسازییه و ئه‌ندازیاری رێكخستنه‌وه‌ی حكومه‌ت و دروستكردنی سیستمێكی ئه‌لكیترۆنیی بایۆمه‌ترییه بۆ حكومه‌ت، هه‌روه‌ها توانی به به‌رنامه و پلانه باشه‌كانی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت كه‌مبكاته‌وه و داهاته‌كانی زیاد بكات، توانی مام جه‌لال ئاسا شان بداته به‌ر ئه‌و به‌رپرسیارێتییه قورسه‌ی كه به هه‌موو ئۆپۆزسیۆن و به‌شێكی زۆری حزبه‌كانی ناو كابینه‌ی هه‌شت لێی رایانكرد، ئه‌و شانی دایه به‌ری و توانی ته‌حه‌مولی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه بكات و حكومه‌تی گه‌یانده‌وه كه‌ناری ئارامی و هه‌ر به هه‌وڵی ئه‌و و نێچیرڤان بارزانی توانی پاشه‌كه‌وتی مووچه لابه‌رن، به‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی بۆخۆی له‌كابینه‌ی هه‌شتدا تۆمار كرد".
ئه‌و راوێژكاره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی بۆ وێستگه نیوز خسته‌ڕوو: "له‌گه‌ڵ هێنانی 186 هه‌زر ده‌نگ و ئه‌و متمانه زۆری كه جه‌ماوه‌ری گه‌نجی یه‌كێتی به قوباد تاڵه‌بانی هه‌یانه، له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستكه‌وته گه‌ورانه‌ی كه تیمی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تیی قوباد تاڵه‌بانی له كابینه‌ی هه‌شتدا هه‌یان بووه، قوباد تاڵه‌بانی شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌رزترین پۆستی پۆستی كه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه وه‌ریبگرێت، بۆ جارێكی تر له به‌رنامه و له پڕۆژه چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان سودمه‌ند ببێت".
AM:11:09:14/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 63388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت