ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا داوای‌کرد پشتیوانی بۆ سعودیه رابگیرێت
بەردەوامی جەنگ لە یەمەن.. فۆتۆ: گێتی
وێستگە نیوز ـ
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا كه كۆمارییه‌كان له‌ناویدا زۆرینه‌ن، بریارێكی پەسەندکرد کە داوا دەکات ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هاوکاریەکانی بۆ هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی سعودیه له جه‌نگی یه‌مه‌ندا رابگرێت.
بریاره‌كه به ده‌نگی 54 ئه‌ندام په‌سه‌ند كرا، 46 ئه‌ندامیش تێبینیان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه هه‌بووه له كۆی 100 ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا.
له پرۆژه‌كه‌دا هاتووه: "كۆنگرێس داوا ده‌كات ئه‌مریكا هێزه‌كانی له جه‌نگی یه‌مه‌ن بكشێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ له‌ناوبردنی رێكخراوی قاعیده له‌و وڵاته به‌رده‌وام ده‌بێت، بریاره‌كه‌ش دوای 30 رۆژ له ده‌رچوونی جێبه‌جێده‌كرێت''.
سیناتۆر بێرنی سانده‌رز په‌سه‌ندكردنی بریاره‌كه‌ی به "مێژووی" ناوبرد، به‌ڵام رۆژی چوارشه‌ممه كۆشكی سپی رایگه‌یاند: "سه‌رۆك تره‌مپ مافی ره‌تكردنه‌وه (ڤیتۆ) دژی ئه‌و بریاره‌ی كۆنگرێس به‌كارده‌هێنێت''.
ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م جاره له‌و كاته‌وه‌ی بوه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، ڤیتۆ له به‌رامبه‌ر بریارێكی كۆنگرێس به‌كارده‌هێنێت.
یه‌مه‌ن له ساڵی 2014ه‌وه لەجه‌نگێكی گه‌وره‌ی ناوخۆیی دایە، لایەنەکانی جەنگەکە بریتین لە هێزه‌كانی حكومه‌ت كه له‌رووی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه دانپێدانراون و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی کە سعودیه سەرکردایەتی ده‌كات له‌گه‌ڵ گرووپی (أنصار الله)ی حوسیه‌كان.
هــ. ر
AM:09:28:14/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت