بۆیەکەمجار ڤیدیۆی تاقیکردنەوەی چەکێکی ئەتۆمی بڵاودەبێتەوە


وێستگەنیوز-

ڤیدیۆیەکی تایەت بۆ یەکەمجار بڵاودەبێتەوە کە گرتەی ساتی تاقیكردنەوەی چەکێكی ئەتۆمییە.

ماڵپەری ئەتۆم سێنتارڵی ئەمریکی لە لاپەڕە و پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە بۆ یەکەمین جارە ڤیدیۆی راستەقینەی لەو جۆرە بڵاو بوبێتەوە کە ڤیدیۆکە تایبەتە بە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی و گرتەکە پێش ٧٤ ساڵ تۆمارکراوە.

ئەتۆم سێنتراڵ لە پێگەی فەرمی خۆی نوسویەتی "ئەو تاقیکردنەوەیە کاتژمێر ٥:٣٠ی بەیانی ڕۆژی ١٦ی تەمموزی ١٩٤٥ لەیاریگای راهێنانی ئالماگاردۆ لەویلایەتی نیو مەكسیكۆی ئەمریكی ئەنجامدراوە، پێش بەکارهێنانی ئەو چەکە دژی هەردوو شاری هێرۆشیما و ناکازاکی لە یابان.


لەگرتە ڤیدیۆییەكەشدا تەقینەوەیەكی گەورەی ئەتۆمی دەبینرێت، كە لەناوچەیەكی بیابانی تاقیكردنەوەكە ئەنجامدراوە.

 

هــ. ب


AM:08:44:14/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 4616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت