ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2018ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ چه‌ند ده‌زگایه‌كی ئه‌منی مووچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وت وه‌رده‌گرن.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ی ئازاری 2019، هێزه‌كانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو وەردەگرن.

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كه‌ راشیگه‌یاند: هاوکات رۆژی شەممە، 16ی ئازاری 2019، وه‌زاره‌ته‌كانی شارەوانی و گه‌شتوگوزار، کارەبا، گواستنەوە و گه‌یاندن، پلاندانان، کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی ناوچەکانی دەرەوەی هەریم، ده‌سته‌ی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی دەستپاکی و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو وەردەگرن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ ماڵپه‌ری ئێن ئاڕ تی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رۆژی یەکشەممە 17ی ئازاری 2019، وەزرەتی پیشەسازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشته‌جێكردن، سەرۆکایەتییه‌كانی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو وەردەگرن.

روونیشكرده‌وه‌: رۆژی دووشەممە 18ی ئازاری 2019، خانەنشینی شارستانی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو وەردەگرێت.

رۆژی هەینی 8ی ئازاری 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و دواتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی راگەیاند، كه‌ ماوه‌ی سێ ساڵ بوو له‌ هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرا.

هــ. ر


AM:08:31:14/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 13988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو