عەلی سیستانی داوا دەکات ئێران سەروەری ​خاکی عێراق پێشێل نەکات


وێستگەنیوز-

مەرجەعی باڵای شیعەکان بەسەرۆک کۆماری ئێرانی راگەیاندوە "پێویستە ڕێز لە سەروەری خاکی عێراق بگیرێت".

شەوی چوارشەممە نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عیراق بەیاننامەیەکی دەربارەی کۆبونەوەکەی دوێنێی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و بەرپرسانی ئێران لەگەڵ سیستانی بڵاوکردەوە.

نوسینگەی عەلی سیستانی، ڕایگەیاندووە "سیستانی بە حەسەن ڕۆحانی وتووە، پێویستە هەر هەنگاوێکی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی سەروەری هەردوو دەوڵەتبێـت و دەستوەردان لە کاروباری یەکتر نەکەن و هەروەها سەروەری عیراق پێشیل نەکەن".

 

نوسینگەی سیستانی ئاماژەی بەوەداوە "مەرجەع ئەوەشی وتوە کە عێراق پێویستی بەوەیە خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیانی دابینبکات".

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی چوارشەممە (١٣ی ئازاری ٢٠١٩) حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و محممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و سەردانی لە درێژەی گەشتەکەیاناندا بۆعێراق، سەردانی شاری نەجەفی کرد و لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئایینی شیعەکانی عێراق کۆبونەوە.

 

هــ. ب


AM:08:01:14/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 2056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت