رۆژی یه‌كشه‌ممه 10ی ئازاری 2019، فڕۆکەیەکی بۆینگ 737 لە ئەسیوپیا كه‌وته‌خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه 157 سەرنشین و تیمی فڕۆکەوانی فڕۆکەکە گیانیان له‌ده‌ستدا.
لە 5 مانگی رابردوودا،کەوتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکە ئەسیوپییەکە دووەم رووداوی کەوتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکەی بۆینگ 737 بوو، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2018ش بۆیه‌كه‌مجار فڕۆکەیەکی هەمان جۆری سەربە کۆمپانیای لیۆن ئێر لە ئیندۆنیسیا، دوای 13 خولەک لە فڕینی کەوتە خوارەوە و 189 کەس تێیدا گیانیان لەدەستدا.
هه‌ربه‌هۆی ئه‌و روداوه‌وه چه‌ندین وڵاتی جیهان و وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئەوروپا فڕینی فڕۆكه‌ی بۆیینگ 737یان به‌سه‌ر كایه‌ی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌یاندا راگرتووه.
یه‌كێك له‌و وڵاتانه، چینه كه هۆشداریی داوه‌ته کۆمپانیاکان لە بەکارهێنانی ئەو فڕۆکەیە تا ئەوکاتەی خۆیان دایدەنێن، لەسەر ئەو پرسەش به‌نیازن پەیوەندی بە کۆمپانیای بۆینگ و ئیدارەی فڕۆکەوانی ئەمریکاوه بكه‌ن بۆ سەلامەتی گەشتە ئاسمانییەکان.
دەستەی فڕۆکەوانی چین راشیگەیاندوه: "دوای ئەو دوو روداوەی فڕۆکەی 737ی بۆینگ، جۆرێک لە گومانیان لا دروستبووە لەبارەی کێشە لەو جۆرەی فڕۆکە".
هاوكات وەزارەتی گەیاندن و ژێرخانی توركیا لەسەر بنەمای ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەكان، گەشتی فڕۆكەكانی جۆری Boeing 737-8 MAX و Boeing 737-9 MAX لە كایەی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی راگرت.
وەزارەتی گەیاندن و ژێرخانی توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "وەزارەتی گەیاندن و ژێرخان لەسەر بنەمای ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەكان، گەشتی فڕۆكەكانی جۆری Boeing 737-8 MAX و Boeing 737-9 MAX لە كایەی ئاسمانیی توركیادا راگرت، به‌ڵام هاتوچۆی ئه‌و جۆره فڕۆكانه بێهه‌ڵگرتنی سه‌رنشین بۆ وڵاته‌كه‌مان و له ناو وڵاته‌كه‌مان وه‌ك دۆخی ریزپه‌ڕ رێگه‌ی پێدراوه".
PM:05:58:13/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3256
جار خوێنراوه‌ته‌وه