عیراق... سیستانی پێشوازی لە سەرۆك كۆماری ئێران كرد


وێستگەنیوز- 
لە شاری نەجەف و لە ماڵەكەی خۆیدا علی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق و حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران كۆبونەوە.

سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەمە 13ی ئازاری 2019 سەرۆك کۆماری ئێران لە درێژەی سەردانەكەی بۆ عیراق سەردانی پارێزگای نەجەفی لە باشوری بەغداد كرد.

ماڵپەری ئارتی رووسی بڵاوی كردووەتەوە " لەگەڵ گەشتنی سەرۆككۆماری ئێران راستەوخۆ سەردانی علی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراقی كردوە لە ماڵەكەی خۆی لە ناوچەی كۆنی نەجەف''.

ماڵپەری ئارتی روسی ئاماژەی بەوەشكردووە "حەسەن رۆحانی بەبێ پاسەوانی چۆتە ئەو گەرەكەی ماڵی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراقی لێیە، و دواتریش رۆحانی سەردانی مەزارگەی ئیمامی عەلی كوری ئەبوتاڵیب لە شاری نەجەف دەكات".

رۆژی دووشەمە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ یەکەمجار لەماوەی هەردوو کابینەی حوکمڕانییەکەیدا سەردانی عیراقی کرد و لە سەردانەكەیدا چەندین رێککەوتنی ئابوری و بازرگانی لەگەڵ حكومەتی عێراق واژۆ کرد.

هــ. ب




PM:02:28:13/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت