گۆرانیی كوردیی دیكه دهڵێت
لەیلا فروھەر
وێستگه نیوزـ
لەیلا فروھەر، خانمه گۆرانیبێژی دیاری ئێران، رۆژی یهكشهممه لەگەڵ تیمی میوزیکی یاوەری بە سەردانێک بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیک گەیشتە شاری سلێمانی، بڕیاریشە ئێوارەی سبەینێ چوارشەممە کۆنسێرتەكهی ئەنجام بدات.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی سەردانەکەی و ئەنجامدانی ئەو کۆنسێرتە، لەیلا فروھەر رایگەیاند: پێشتر کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیکی لە تورکیا ھەبووە و لەو کۆنسێرتەدا پێشنیاری سەردانی شاری سلێمانی و ئەنجامدانی کۆنسێرتێکی بۆ کراوە و قبوڵی کردووە.
وتشیی:"بۆیەکەمجارە سەردانی سلێمانی دەکەم، پێشتر ھاتمە ھەولێر و ھاوڵاتیان بەشێوەیەکی گەرم پێشوازییان کردم، زۆر خۆشحاڵم ئەمجارە ھاتمە شاری سلێمانی و خەڵک پێشوازییەکی زۆر گەورەیان لێکردوم".
فروھەر رایگهیاند:"لە ئەلبومەکانی پێشترم و پێش چوار ساڵ چوار گۆرانیم بە زمانی کوردی وتووە لە گۆرانی کابوکی و بەرزی بەرزی و رێگای کرماشان و گیان گیان، لە بەرنامەمدا ھەیە لە داھاتوودا گۆرانی تر بە زمانی کوردی بڵێم".
لەیلا فروھەر کە لە دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی 1979 وڵاتەکەی بەجێھێشتووە و لە ئەمریکا نیشتەجێیە، گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەیی بە خەون و ئارەزویەکی گەورەی ژیانی ناو دەبات و لهوبارهیهوه وتی:"ئەوە خەون و ئارەزوویەکی گەورەی ژیانی منە و بیری لێدەکەمەوە کە رۆژێک بگەڕێمەوە بۆ ئێران، بەڵام ئەو کاتە بگەڕێمەوە کە ئازادی لە ئێران ھەبێت و ئافرەتان ئازاد بن و بە ئازادی بخوێنن و بە زۆر جلوبەرگیان بەسەردا نەسەپێنرێت".
سەبارەت بە کۆنسێرتەکەی سبەی لە شاری سلێمانی فروھەر ئاشكرایكرد:"بۆ کۆنسێرتەکەی سبەی تیمی میوزیکی خۆم کە پێنج کەسن لەگەڵم ھاتوون لە ئەمریکاوە و تێیدا میوزیکی فارسی و کوردیمان دەبێت و سبەی رۆژێکی تایبەت و خۆشمان پێکەوە دەبێت".
PM:11:26:12/03/2019
ئهم بابهته 4376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت