ڕۆحانی و عەبدولمەهدی واژۆی گرێبەستی هێڵی شەمەند‌نەفەر ئێران و عێراق دەکەن


وێستگەنیوز-
میدیای فەرمی عیراق ڕایدەگەێنێت "سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی عیراق ڕێککەوتنێکی گرنگیان واژۆ کردوە".

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە کەناڵی تەلەفزیۆنی عێراقیەی سەر بە حکومەتی عیراق ڕایگەیاندوە "لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێککەوتنێکی ستراتیژیان واژۆ کردوە".

کەناڵی عیراقییە ئاماژەی بەوەداوە "لە کۆبونەوەکەدا عەبدول‌مەهدی و ڕۆحانی گرێبەستێکیان واژۆکردوە بۆ بەستنەوەی هەردوو وڵاتی عیراق و ئێران لەڕێگای هێڵی ئاسنینەوە لە داهاتویەکی نزیکدا".

کەناڵەکە هیچ وردەکارییەکی دیکەی دەربارەی ڕێککەوتنەکە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ یەکەمجار لەماوەی هەردوو کابینەی حوکمڕانییەکەیدا سەردانی عیراقی کرد و بڕیاریشە لەم سەردانەیدا چەندین رێککەوتنی ئابوری و بازرگانی واژۆ بکات.
هــ. ب


PM:09:07:11/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 2464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت