وێستگه نیوزـ
رۆژی 10ی ئازار تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه عه‌ره‌بییه‌كان به‌و سوپرایزه‌وه سه‌رقاڵ بوون كه بۆ یادی له‌دایكبونه‌كه‌ی هه‌یفا وه‌هبی، خانمه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی لوبنانی له یانه‌یه‌كی شه‌وانه كرا.
هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه، ئه‌فیجای ئادرعی، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌یفا كرد و بۆی نوسیوه: "پیرۆزه هه‌یفا وه‌هبی، هه‌موو ساڵێك به‌خۆشی، تۆ به‌وه ناسراوی كه پشتیوانی له حزبوڵا ده‌كه‌یت، به‌ڵام بێگومان نه‌سروڵا (حه‌سه‌ن نه‌سروڵا-ی سه‌رۆكی ئه‌و حزبه) پاره‌ی پێ نییه بۆ بدات به دیاریی له‌دایكبونه‌كه‌ت".
وته‌بێژه‌یكه‌ی سوپای ئیسرائیل به‌هه‌یفای وتوه: "دوای وتاره‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی نه‌سروڵا، رای تۆ چییه هه‌یفا؟ كۆمه‌ك بۆ نه‌سروڵا ده‌كه‌یت یان نا"؟
رۆژی هه‌ینیی رابردوو، حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان وتارێكی به‌بۆنه‌ی یادی 30 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی به‌رگری پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه ده‌ستیان به جه‌نگی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی كردوه، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك.
نه‌سروڵا راشیگه‌یاندبوو كه لوبنان له‌به‌رده‌م دوڕیانێكدایه و پێویسته وڵات له مایه‌پوچی و داڕمانی ئابوری بپارێزرێت.
هه‌ربه‌بۆنه‌ی له‌دایكبونی هه‌یفاوه، هاوڕێیان و هه‌وادارانی هه‌یفا وه‌هبی له به‌رده‌م ماڵی ئه‌و خانمه له به‌یروت-ی پایته‌ختی لوبنان ئاهه‌نگیان به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبونی ئه‌ستێره‌كه‌ی خۆیانه‌وه گێڕا، دواتر چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و خانمه‌ش بڵاوبوه‌وه كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا له یانه‌یه‌كی شه‌وانه یاده‌كه ده‌گێڕێت.
هه‌یفا بۆ یادی له‌دایكبونه‌كه‌ی به بۆدییه‌كی سپی و شۆرتێكی كورتی ره‌شه‌وه ده‌ركه‌وت.
دواتریش چه‌ند وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یفا بڵاوكرایه‌وه كه پێشتر و بۆ نزیكبونه‌وه‌ی یادی له‌دایكبونه‌كه‌ی له میسر وه‌ك سوپرایزێك بۆی رێكخرابوو.
هەیفا وەهبی یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی عەرەب و لەدایکبووی ساڵی 1976ە، خەڵکی گوندێکە بە ناوی "مەحرونە" لە باشوری لوبنان، دایکی میسریە و لە باوکی جیابۆتەوە و خاوەنی سێ خوشکە، یەکێکیان دوژمنی سەرسەختی هەیفایە، لە کێبڕکێی شاجوانی باشووردا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، بەڵام دوای ئەوەی زانرا خاوەنی کچێکە خەڵاتەکەی لێسەندرایەوە.
هەیفا بەپلەی 49 دێت وەک یەکێک لە کاریگەرترین خانمەکانی جیهان، لەساڵی 1990 هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕە پورێکی خۆیدا دەکات و کچێکی لێدەبێت بەناوی زەینەب، دواتر لەساڵی 2005 دەبێتە دەزگیرانی پیاوێکی بازرگانی سعودی بۆ ماوەی 7 مانگ و دواتر جیادەبێتەوە، لەساڵی 2009 هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ پیاوێکی بازرگانی میسری بەناوی "ئەحمەد ئەبو هەشیمە"، دواتر لەساڵی 2012 لێی جیادەبێتەوە.
PM:05:56:11/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 14660
جار خوێنراوه‌ته‌وه