رۆحانی سه‌ردانی عیراق ده‌كات
وێستگه نیوز –
بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆماری ئێران به سه‌ردانێكی سێ رۆژه بگاته عیراق و تیایدا ژماره‌یه‌ك سه‌ردان و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی ئازاری 2019 حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌ردانێك بگاته عیراق.
سه‌ردانه‌كه به په‌یامێكی به‌هێزی ئێران داده‌نرێت بۆ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی كه ئێران هێشتا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه له به‌غداد كه گۆڕه‌پانی گرژییه‌كانی نێوان واشنتۆن و تارانه.
هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك ئێران بۆ عێراق له دوای ساڵی 2013 ه‌وه په‌یامێكیشه بۆ ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه سه‌ره‌ڕای سزاكانی ئه‌مریكا، هێشتا تاران ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه له زۆرێك له ناوچه‌كاندا.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كاتێك گه‌یشته به‌غدا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانه‌كه وتی: "ئێران و عیراق دوو دراوسێن كه هیچ وڵاتێك ناتوانێت ده‌ست وه‌ربداته په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیانه‌وه".
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ئاماژه‌یان به‌وه‌دا سه‌ردانه‌كه سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت و حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیری عیراقدا كۆده‌بێته‌وه و گه‌شتێك ده‌كات بۆ شوێنه پیرۆزه‌كانی شیعه‌كان و له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراقدا كۆده‌بێته‌وه.
AM:08:30:11/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت