سه‌رچاوه‌یه‌ك دیارترین كاندیدانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقی ئاشكرا كرد
وێستگه نیوز -
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی دیارترین كاندیدانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی عیراقی ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یه‌كێكیان له هه‌موویان زۆرترین چانسی هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته.
سه‌رچاوه‌كه بۆ سۆمه‌ریه‌ن نیوز وتی: "تا ئه‌م ساته فالح فه‌یاز به ره‌سمی تاكه كاندیده بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانی بونیاتنانه‌وه به ره‌سمی هیچ ناوێك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێشكه‌ش نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌كه كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێت: "له ئێستادا چه‌ند سیناریۆیه‌ك هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فالح فه‌یاز ده‌ستبه‌رداری كاندیدبوونی بێت و پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پێبدرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، پرۆژه‌یاسای وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی ئاماده‌ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی فالح فه‌یازی بۆ كاندید بكرێت و له حاڵه‌تێكدا یاساكه په‌سه‌ند نه‌كرا، پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئه‌منی پێده‌درێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیشیكرده‌وه كه له ئێستادا باس له چه‌ند ناوێك بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كرێت كه دیارترینیان شیروان ئه‌لوائلی و فه‌ریق یاسین ئه‌لیاسری و فه‌ریق روكن حامید ئه‌لحوسه‌ینی-ن كه ئه‌مه‌ی دواییان زۆرترین چانسی هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته.
هه‌رچه‌نده له ساڵی رابردووه‌وه حكومه‌تی عیراق پێكهێنراوه، به‌ڵام تا ئێستا كاندیدی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه له‌وانه وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و داد و له ئێستادا به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
PM:11:36:10/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 5192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت