ئەنجومەنی وەزیزان بڕیار لە بارەی پاشەکەوتی مووچەوە دەدات
وێستگه نیوز ـ
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ تاووتوێ كردنی پرسی هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستیپێكرد و به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوزیش، ئه‌مڕۆ پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر مووچه هه‌ڵده‌گیرێت و مووچه‌ی مانگی 12ش به‌بێ پاشه‌كه‌وت ده‌درێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیار له باره‌ی لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت.
راشیگه‌یاند: مووچه‌ی مانگی 12 كه ده‌بوو رۆژی 5ی ئه‌م مانگه دابه‌ش بكرایه و دواخرا، به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شده‌كرێت.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو: "بڕیاره دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆببێته‌وه".
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه: "بەغدا بە رەسمی بڕیاریداوە کە له مانگی ئازاری 2019دا 522 ملیار دینار دەنێرێت، لەژێر رۆشنایی ئەو پارەیەی بەغدا و 378 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و 24 ملیار دیناری هێزەکانی هاوپەیمانان، ده‌توانرێت بڕیاری لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه بدرێت".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كۆی داهات و خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو، دواتر تاووتوێی لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌رپرسانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجامیانداوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێمی ده‌نێرێت، به‌یه‌كجاری پاشه‌كه‌وتی مووچه لاببرێت.
PM:02:32:08/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 8132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت