کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
بڕیاروایه پاش نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی ئازاری 2019، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌و تاوتوێی هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت و سه‌رچاوه‌یه‌كیش زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "بڕیاره دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆببێته‌وه".
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه: "بەغدا بە رەسمی بڕیاریداوە کە له مانگی ئازاری 2019دا 522 ملیار دینار دەنێرێت، لەژێر رۆشنایی ئەو پارەیەی بەغدا و 378 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و 24 ملیار دیناری هێزەکانی هاوپەیمانان، ده‌توانرێت بڕیاری لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه بدرێت".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كۆی داهات و خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو، دواتر تاووتوێی لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌رپرسانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجامیانداوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێمی ده‌نێرێت، به‌یه‌كجاری پاشه‌كه‌وتی مووچه لاببرێت.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه دێت، كه رۆژی چوارشه‌ممه 6ی ئازار قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ده‌مێكه بڕیاریانداوه كه ده‌بێت پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لاببرێت.
قوباد تاڵه‌بانی له میانه‌ی به‌شداریكردنی له شه‌شه‌مین دیداری سلێمانی به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ عیراق له گفتوگۆداین بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ببێت، ئه‌وكاته بێگومان پاشه‌كه‌وتی مووچه لاده‌برێت".
هاوكات لەمیانی پێشكەشكردنی وتارێكدا تیشكی خستەسەر چاوەڕوانی خەڵك لە حكومەت و وتی: "گەورەترین تەحەددای بەردەم عیراق و هەرێمی كوردستان، چاوەڕوانی خەڵكە، چونكە هاوڵاتیان چاوەڕوانی حكومڕانییەكی باشن تا باشترین خزمەتگوزارییان پێشكەش بكرێت".
وتیشی: "خۆشبەختانە پەیوەندییەكی زۆر بەهێز هەیە لەنێوان هەرێم‌و بەغدا، بە پابەندبوونی هەردوو حكومەتی نوێی هەرێم و بەغداش بە چارەسەركردنی كێشەكان نەك زیادكردنی كێشەكان، دڵنیام ئەم دەرفەتە مێژووییە دەبێتە مایەی خێر‌و خۆشی بۆ كۆمەڵانی خەڵكی عیراق و كوردستان".
له دوای باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و به‌تایبه‌ت دوای په‌سه‌نكردنی یاسای بودجه‌ی عیراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه، به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم زیاد له بۆنه‌یه‌ك رایانگه‌یاندووه كه گه‌ر حكومه‌تی عیراق پاره بنێرێت، به‌دڵنیاییه‌وه بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له 2016/2/3دا بڕیاری ژماره 64 ی ده‌ركرد و سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه به‌پێی سیستمه‌كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌پێی زۆر‌و كه‌می مووچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت ده‌یانگرتنه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه له (سه‌دا 15 بۆسه‌دا 75 )ی مووچه‌كانیان بۆیان پاشه‌كه‌وت ده‌كرا.
AM:09:43:08/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 4344
جار خوێنراوه‌ته‌وه