كاریگه‌ریی جلی وروژێنه‌ری خانمان له‌سه‌ر پیاوان
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
نوێترین توێژینه‌وه‌ی به‌ریتانی سه‌باره‌ت به پرسی گێچه‌ڵكردنی پیاوان به خانمان ئه‌نجامێكی وای لێكهوتهوه كه مشتومڕێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
به‌پێی رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنت-ی چاپی به‌ریتانیا جلی وروژێنه‌ری خانمان، هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆئه‌وه‌ی پیاوان گێچه‌ڵیان پێ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه له راپرسییه‌كه‌دا پرسیار له ژماره‌یه‌ك زۆر له پیاوان كرا و ئه‌وانیش وه‌ڵامیان ئه‌وه بوو كه هۆكاره‌كه خودی خانمان خۆیانه كه جلی وروژێنه‌ر ده‌پۆشن.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه 55%ی به‌ریتانییه به‌شداربووه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "هه‌ركات خانمان جلوبه‌رگی ته‌نك له‌به‌ر بكه‌ن، زیاتر گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژیی سێكسیان كراوه‌ته‌سه‌ر".
راپرسییه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای D-Cyfor سازكراوه و پرس و رای به‌زیاتر له هه‌زار كه‌سی پێگه‌یشتوو له سه‌رجه‌م چینه‌كانی به‌ریتانیا كردوه.
له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و راپرسی و توێژینه‌وه‌یه‌ش ناوه‌ندی دبلن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ده‌ستدرێژیی سێكسی بون هاته ده‌نگ و كه‌وته به‌رگری له خانمان.
ناوه‌نده‌كه كه 24 كاتژمێری به‌رده‌وام هاوكاری پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كات كه دوچاری ده‌ستدرێژیی سێكسی بوون، ده‌ڵێت: ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه تۆمه‌تباركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه قوربانیی گێچه‌ڵكردن، چه‌ند قوڵه و ئه‌وه ده‌رده‌خات كه هێشتا ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته قوربانی، ده‌بێت باجی ئه‌و كاره نه‌شیاوه بدات.
نولین بلاكویڵ، سه‌رۆكی ناوه‌نده‌كه وتویه‌تی:"ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ته‌نها گریمانه‌یه‌كه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی پێ نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جلوبه‌رگی خانمان بوبێته هۆكاری گێچه‌ڵ و دستدرێژیی سێكسی".
PM:09:37:06/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 6212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت