به‌ڕێوەبه‌ری به‌نداوه‌كانی هه‌رێم: ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كان له ماوه‌ی 50 ساڵی رابردوو هاوشێوه‌ی نەبووه
به‌نداوی دوكان
وێستگه نیوز - هیوا عەبدوڵا
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 15 به‌نداوه و به كۆی گشتی ده‌توانرێ 10 ملیار مه‌تر سێجا ئاو گلبداته‌وه، به‌نداوی دوكان به گه‌وره‌ترین به‌نداوی هه‌رێمی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت، توانای گلدانه‌وه‌ی 6.8 ملیار مه‌تر سێجا ئاویی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان تاكه سه‌رچاوه‌ی به‌رھه‌مھێنانی وزه‌ی كاره‌بای پاكن له هه‌رێمی كوردستاندا.
"ئاوی به‌نداوی دوكان نزیكه 14مه‌تری ستونی به‌رزبۆته‌وه"
ئه‌ندازیار حه‌مه‌تاهیر جه‌لال عه‌زیز، به‌ڕێوبه‌ری به‌نداوی دوكان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "وه‌رزی باران بارینی ئه‌مساڵ كه له 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2018ه‌وه ده‌ستی پێكردووه، تائێستا نزیكه‌ی 691.6 ملیمه‌تر باران باریوه، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به ساڵی رابردوو، ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 200 ملیمه‌تر زیاتر باریوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان وتی: "ئێستا نزیكه‌ی پێنج ملیار و 500 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو له ناو به‌نداوی دوكاندا هه‌یه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "ئێستا ئاستی به‌نداوی دوكان رۆژانه 10سانتیمه‌تر به‌رزده‌بێته‌وه، له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی خه‌زنكردنی ئه‌مساڵه‌وه ئاوی به‌نداوه‌كه نزیكه 14مه‌تری ستونی به‌رزبۆته‌وه، ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌راورد به ساڵی رابروو نزیكه‌ی هه‌شت مه‌تر زیاتره".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ئێستا به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی جێگیر رۆژانه 100 مه‌تر سێجا له چركه‌یه‌كدا ئاو به‌رده‌درێته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی یه‌كه‌یه‌كی كارۆئاوییه كه رۆژانه 70 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنێت،
به‌شێكی تریشی سودی لێده‌بینرێت بۆ دابینكردنی ئاوی خوارنه‌وه له سلێمانی تا دووزخورماتوو".
"یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان خه‌زنكراوه"
له‌لایه‌كی تره‌وه ره‌حمان خانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به وێستگه‌نیوزی وت: "ئه‌مساڵ له سنوری ده‌ربه‌ندیخان 911 ملیمه‌تر باران باریوه، به‌وه‌ش ئاستی ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێژه‌یه‌كی باش به‌رزبۆته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌روارد به ساڵی رابردوو ئاستی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان چوار مه‌تر به‌رزتر بۆته‌وه، له ئێستاشدا نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو له به‌نداوه‌كه‌دا خه‌زن كراوه، به پێی پلانی خۆشمان له كۆتایی وه‌رزی باران بارین رێژه‌كه بۆ دوو ملیار مه‌تر سێجا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه".
وتیشی: "له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان رۆژانه 180 مه‌تر سێجا ئاو له چركه‌یه‌كدا به‌رده‌درێته‌وه، به‌نداوه‌كه‌ش سێ یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ئیش پێده‌كات كه 140 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م دێنێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌و ئاوه‌ی به‌رده‌درێته‌وه به‌شێكی له به‌نداوی بچوكتر كه خه‌زنده‌كرێته‌وه و له بواری كشتوكاڵی سودی لێده‌بینرێت.
"بارانی ئه‌مساڵ له 50 ساڵی رابردوودا كه‌م وێنه بووه"
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداو و كۆگاكانی ئاو له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو هه‌رێم له لێدوانێكدا بۆ وێستگه نیوز رایگه‌یاند كه "ئه‌مساڵ بارانێكی زۆر باریوه به‌جۆرێك له ماوه‌ی 50 ساڵی رابردودا كه‌م وێنه‌بووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه ته‌واوی به‌نداوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی پڕببن و به‌رهه‌هێنانی كاره‌با به‌رزبێته‌وه".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌مساڵ له به‌نداوی دوكان به‌راورد به ساڵانی رابردوو نزیكه‌ی 2.3 ملیار مه‌تر سێجا ئاومان زیاتره، به‌جۆرێك ئاستی به‌نداوه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبونه‌ته‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "ئه‌و بڕه زۆره‌ی باران بارین له كوردستان له چه‌ند بوارێكی دیاریكراو سوودی لێده‌بینرێت كه ئه‌ویش زیادكردنی كاره‌بای نیشتمانی و زیادبوونی سامانی ماسی و بۆ ژینگه‌پارێزیش سودی بۆ هه‌رێم ده‌بێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداو و كۆگاكانی ئاو راشیگه‌یاند كه "له ده‌ربه‌ندیخان رێژه‌یه‌كی زیاتریش بارانن باریوه، به‌ڵام به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ساڵی پاره‌وه ناتوانین رێژه‌یه‌كی زۆر ئاوی تێدا خه‌زن بكه‌ین".
ده‌باره‌ی به‌نداوه‌كان و چۆنیه‌تی سودوه‌رگرتن له ئاوی باران، كاوه زێدان مامۆستای به‌شی ئاودێری له زانكۆی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و بارانه‌ی ئه‌مساڵ باریوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با سودی لێوه‌رگیراوه له هه‌مانكاتدا بۆ پاكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كانیش زۆر گرنگه به‌تایبه‌ت كاتێك ئاوی به‌نداوه‌كان كه‌م ده‌كات كوالیتی ئاوه‌كه تێكده‌چێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر گلده‌درێته‌وه، ئه‌م بارانه به‌شێوه‌ك له شێوه‌كان پاكتری ده‌كاته‌وه به‌راورد به وه‌رزی بێ بارانی".
رۆژی 25ی شوباتی 2019 وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عیراق رایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م به‌نداوه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی ئاو له‌سه‌ر روباری دیجله و زێیه‌كانی پڕبوون له ئاو و كۆی ئاوی كۆكراوه‌ی ئه‌مساڵ گه‌یشتوه‌ته 26 ملیار مه‌ترسێجا.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئاماده‌كاری كراوه بۆ بارینی بارانی زیاتر كه له سێ مانگی داهاتوودا ئه‌گه‌ری بارینی هه‌یه و سود له‌و ئاوه كۆكراوه‌یه‌ی ئێستاش بینراوه بۆ ئاوداركردنه‌وه‌ی هۆره‌كانی باشوری عیراق.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له دروستكردنی به‌نداوه‌كان پاراستنی ئاوه له پێناو به‌كارهێنانه‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌كی نزیك یان دووردا به مانایه‌كی تر پارێزگاریلێكردنی له‌پێناو داهاتوودا، هه‌روه‌ها بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و سودی كشتوكاڵی و سامانی ماسی و رێگریكردن له لافاو و به‌كارهێنانی بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری به‌كارده‌هێنرێته‌وه.
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان بارانێكی زۆر ده‌بارێت، به‌ڵام جگه له گلدانه‌وه‌ی به‌شێكی كه‌می ئاوی باران بۆ مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌شێك له دانیشتوانی هه‌رێم و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، به‌شی زۆری ئاوه‌كه به‌فیڕۆده‌چێت.
PM:10:17:28/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 15872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت