وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ناو بردنی زیاتر 13 هه‌زار چه‌كی بێ مۆڵه‌تی راگه‌یاند
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوبردنی زیاتر له 13 هه‌زار چه‌كی بێ مۆڵه‌تی راگه‌یاند، كه‌له رۆژانی رابردوودا له لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابوو.
سامی جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ررۆژی گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: رۆژی یه‌كشه‌ممه 24ی شوباتی 2019، له قۆناغی سێیه‌می هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و چه‌كه بێ مۆڵه‌تانه‌ی له‌ناوبرد كه‌له ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو.
راشیگه‌یاند: زیاتر لە 13 هەزار پارچە چەک دەستیان بەسەردا گیراوە و لەنێو بردراون.
سامی جه‌لال، وتیشی: "له قۆناغی سێیه‌مدا زیاتر له سێ هه‌زار و 500 چه‌ك له‌ناوبران، هه‌ندێكیان له‌و خه‌ڵكانه وه‌رگیراوه، كه مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كیان پێ نه‌بووه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "پێشتر و له دوو قۆناغی جیادا، زیاتر له 10 هه‌زار چه‌ك له‌ناو بردراون، ژماره‌یه‌كی زۆریش ده‌مانچه له‌سه‌ر سنووره‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه كه‌نوێن".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوەی شه‌ش مانگی دیاریكردووه تا ئەو كه‌سانه‌ی چەكی بێ مۆڵه‌تیان هه‌یه لای وه‌زاره‌ت تۆماری بكه‌ن، بە پێچەوانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
هــ. ر
AM:10:58:25/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت