سه‌رۆكی سودان دوو بڕیاری نوێی ده‌ركرد
سه‌رۆكی سودان
وێستگه نیوز -
له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كاندا بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كان له دژی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی كه ماوه‌ی سێ مانگه به‌رده‌وامه و دوای راگه‌یه‌ناندنی باری نائاسایی له وڵاته‌كه‌ی، سه‌رۆكی سودان دوو مه‌رسومی كۆماری ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر سه‌رۆكی سودان مه‌رسومێكی كۆماری ده‌ركرد بۆ دیاریكردنی محه‌مه‌د تاهیر ئیلا كه پێشتر والی ویلایه‌تی جه‌زیره بووه، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌ته‌وه‌یی له شوێنی موعته‌ز مو‌سا.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی سودان مه‌رسومێكی كۆماری ده‌ركرد بۆ دانانی فه‌ریق ئه‌وه‌ل روكن عه‌وه‌ز محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د بن عه‌وف وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار سه‌ره‌ڕای مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك وه‌زیری به‌رگری.
رۆژی هه‌ینی عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر سه‌رۆكی سودان حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و باری نائاسایی بۆ ماوه‌ی ساڵێك راگه‌یاند.
سه‌رۆكی سودان له خه‌رتوم رایگه‌یاند: "بریاردرا حكومه‌ت هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه ئه‌وش له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی نیشتیمانیدا، بۆ بنیاتنانی حكومه‌تێكی به‌توانا".
وتیشی: "بڕیاردرا به دواخستنی گۆڕانكارییه ده‌ستورییه‌كان كه رێگه به‌سه‌رۆكی وڵات ده‌دات خۆی كاندید بكاته‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2022دا".
هاوكات داواشی له هێزه سیاسیه‌كانی وڵاته‌كه‌شی كرد به‌شداری بكه‌ن له دایالۆگی نیشتیمانی كه بریاره رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له خه‌رتوومی پایته‌ختی ئه‌و ولاته‌وه به‌ڕێوه بچێت.
خۆپیشاندانەکانی سودان دژی گرانبوونی نرخی خواردن و سوتەمەنی و نرخی شتومەک بوو لەو وڵاتە و لەکاتێکدا عومەر بەشیر، سەرۆکی سودان بە سەردانێک چووە سوریا، خۆپیشاندان دژی دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامیی هەیە.
PM:08:45:23/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت