لە رووداوێکی تەقەکردندا کوڕ و باوکێک بوونە قوربانی
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له كۆمه‌ڵگای شكارته‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی بێتواته‌ی قه‌زای رانیه دوو كه‌سش به ده‌مانچه و كڵاشینكۆف ته‌قه‌یان له كوڕ و باوكێك كردووه و دوای گه‌یاندنیان به نه‌خۆشخانه باوكه‌كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئێواره‌ی ئەمڕۆ شەممە 23ی شوباتی 2019، لە کۆمەڵگای شکارتە سەر بە ناحیەی بێتواتە ـ قەزای رانیە دوو کەس بە چەکی جۆری (دەمانچە و کڵاشیکۆف ) بەهۆکارێکی نادیار تەقەیان لە کوڕ‌و باوکێک کردوو هەردوکیان بریندار بوون، پاش بەڕێکردنیان بۆ نەخۆشخانەی گشتی رانیە و دوایی چارەسەری سەرەتایی باوکەکە بەناوی (م. ئـ. م) لەدایک بووی ساڵی 1969 پیشەی کاسب بەهۆی سەختی برینەکەی لە رێگای سلێمانی گیانی لەدەستداوە، کوڕەکەشی بەناوی (ش. م. ئـ) لە نەخۆشخانەی گشتی رانیە لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە".
روونیشكرووه‌ته‌وه: "بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەکان ئەو کوڕ و باوکە لەگەڵ دوو کەسەکە بۆتە دەماقاڵەیان و پاشان ئەم رووداوەی لێکەوتوه‌تەوە، لە ڕووداوەکەشدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیک ئاپ)دا گیراوە کە تاوانەکەی پێ ئەنجام دراوە، هەردوو تۆمەتبارەکەش بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتون و هێزەکانمان لە هەوڵی دەسگیرکردنیاندان".
PM:08:30:23/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 4228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت