سه‌عدی‌ پیره‌ ستایشی‌ شاجوان ده‌كات


وێستگه‌ نیوز -  له‌میانی‌ ده‌ستپێكردنی‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ خێرخوازیدا، سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كورستان ستایشی‌ هاوه‌ڵی‌ دووه‌می‌ شاجوان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت شاجوانی‌ ئێمه‌ خه‌ریكی‌ كاری‌ خێرخوازییه‌.

ئێواره‌ی‌ هه‌ینی‌ 22ی‌ شوباتی‌ 2019 میریان قادر هاوه‌ڵی دووه‌می شاجوانی كوردستان له‌ ماجدی مۆڵی سلێمانی له‌ رێوڕه‌سمێكدا پڕۆژه‌ی "چه‌ینج لایف"ی‌ راگه‌یاند به‌ مه‌به‌ستی دانانی سندوقێكی خێرخوازی.

له‌ میانی‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌ش كرد و تیایدا ستایشی‌ میریان قادری‌ كرد بۆ ئه‌و كاره‌ی‌.

سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ وتی‌: "شاجوانه‌كانی تر تا سه‌عات یازده‌ ده‌خه‌ون و هه‌رده‌م خه‌ریكی ئارایشتن، به‌ڵام شاجوانه‌كه‌ی ئێمه‌ خه‌رێكی كاری خێرخوازییه‌".

وتیشی‌: "له‌ كاتێكدا كه‌ كۆمه‌ڵگای‌ ئێمه‌ به‌ قۆناغێكی‌ سه‌ختی‌ ئابووریدا تێده‌په‌ڕێت هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ ئه‌ركێكی‌ هه‌یه‌ و ئاماده‌بوونی‌ ئێوه‌ش هه‌ستكردنه‌ به‌ مه‌سئولیه‌ت".

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان، له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ بڕی‌ 1000 دۆلاری‌ به‌خشییه‌ پرۆژه‌ی‌ "چه‌ینج لایف".

وه‌ك میریان قادر سه‌رپه‌رشتیاری‌ پرۆژه‌كه‌ رایگه‌یاند ئامانج له‌ "چه‌ینج لایف" كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كه‌ بۆ مناڵانی بێ سه‌رپه‌رشت و خانه‌ی به‌ساڵاچوون و نه‌خۆشییه‌ ده‌گمه‌نه‌كان.


PM:06:35:23/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 10764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو