تورکیا: ئەمریکا چەکی ژەهراوی داوە بە پەکەکە


وێستگەنیوز:

وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بەپێدانی چەکی کیمیایی بە پەکەکە.

ڕۆژی هەینی سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لەمیانەی وتارێکدا کە لەکەمپینێکی بانگەشەی هەڵبژاردندا پێشکەشیکرد، ڕایگەیاند "دەمەویت بۆ یەکەمجار نهێنییەک ئاشکرا بکەمە ئەویش ئەوەیە کە ئەمریکا چەکی کیمیایی و ژەهراوی داوە بە پەکەکە".

سۆیلۆ ئاماژەی بەوەدا "دەمەوێت ئاشکرای بکەم کە ئەمریکا، چەکی ژەھراوی بە موراد قەرەیلان سەرکردەی پەکەکە داوە، بۆ ئەوەی ئەگەر کەسێک بچێتە لای چەکی ژەھراوی ئاراستە بکات و بۆ نەیارەکانی بەکاریبهێنێت".

وەزیری ناوخۆی تورکیا وتیشی "لە ساڵەکانی ١٩٩٠-٢٠٠٠ ژمارەی گەریلاکانی پەکەکە ١٥ ھەزار کەس بووە، بەڵام ئێستا کەمبووەتەوە بۆ ٧٠٠ کەس و شەڕکردنمان دژیان بەردەوام دەبێت".

پێشتریش چەندەها جار تورکیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پاڵپشتی پەکەکە تۆمەتبارکردبوە، لەکاتێکدا، ئەمریکا لەساڵی ڕابردو بریاری دەستگیرکردنی بۆ سش سەرکردەی باڵای پەکەکە دەکرد و ناویان خستە لیستی تۆرەرە و هەروەها ملیۆنان دۆلاری تەرخانکرد بۆ دەستگیرکردنیان.

هــ. ب


AM:11:00:23/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 3808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت