عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر حكومه‌تی سودانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، سه‌رۆكی سودان
وێستگه نیوز ـ
عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، سه‌رۆكی سودان حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و باری نائاسایی بۆ ماوه‌ی ساڵێك راگه‌یاند ئه‌وش له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كاندا بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كان له دژی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی كه ماوه‌ی سێ مانگه به‌رده‌وامه.
سه‌رۆكی سودان له خه‌رتوم رایگه‌یاند: "بریاردرا حكومه‌ت هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه ئه‌وش له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی نیشتیمانیدا، بۆ بنیاتنانی حكومه‌تێكی به‌توانا".
وتوشیه‌تی، بڕیاردراوه به دواخستنی گۆڕانكارییه ده‌ستورییه‌كان كه رێگه به‌سه‌رۆكی وڵات ده‌دات خۆی كاندید بكاته‌وه له هه‌ڵ‌بژردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2022دا.
عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر داوای له هێزه سیاسیه‌كانی وڵاته‌كه‌شی كرد به‌شداری بكه‌ن له دایالۆگی نیشتیمانی كه بریاره رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له خه‌رتوومی پایته‌ختی ئه‌و ولاته‌وه به‌ڕێوه بچێت.
خۆپیشاندانەکانی سودان دژی گرانبوونی نرخی خواردن و سوتەمەنی و نرخی شتومەک بوو لەو وڵاتە و لەکاتێکدا عومەر بەشیر، سەرۆکی سودان بە سەردانێک چووە سوریا، خۆپیشاندان دژی دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامیی هەیە.
ئاماده‌كرد: هیوا عه‌بدوڵا
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره
هــ. ر
AM:12:01:23/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت