دواین پۆستی فەیسبوکی ئەو گەنجەی کە لە سلێمانی کوژرا
دواین پۆستی فەیسبوکی ئەو گەنجەی کە لە سلێمانی کوژرا
وێستگه نیوز ـ
ئەو گەنجەی ئەمڕۆ ههینی 22ی شوباتی 2019، لە سلێمانی کوژرا لە دواین پۆستی فەیسبوکیدا باس لەوە دەکات ژیان زۆر کورتە و شایەنی رق و حەسودی نییە.
دوای ئەوەی هەواڵی کوژرانی گەنجێکی خەڵکی سەیدسادق لە سلێمانی بڵاوبووەوە، ئەو گەنجە لە دواین پۆستی فەیسبوکیدا بۆچوونێکی خۆی لەسەر ژیان دەربڕیوە و نوسیوویەتی: "ژیان زۆر کورتە و شایەنی رق و حەسودی نییە، پەشیمانبوونەوە لە دوای ئەوەی کەسێکی نزیکمان لەدەستدەدەین هیچ سوودێکی نابێت."
گەنجە کوژراوەکە هەفتەیەک بەر لە کوشتنەکەی ئەو پۆستەی لە فەیسبووک نوسیوە و فەیسبووکەکەشی بە ناوی (محەمەد ناشاد)ەوەیە.
ئەوە لەکاتێکدایە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەكی شۆڕشی نوێی شاری سلێمانی، گەنجێكی تەمەن 29 ساڵ لە ماڵەكەی خۆیدا كوژراوە و پێنج فیشەك بە جەستەیەوە بووە.
هــ. ر
PM:08:39:22/02/2019
ئهم بابهته 16008
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت