ساڵی داهاتوو كۆچی نایاسایی بۆ ئه‌ڵمانیا راده‌گیرێت
کۆچی پەنابەرانی نایاسایی رادەگیرێت
وێستگه نیوز ـ
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران بریارێكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا تایبه‌ت به‌په‌نابه‌ران ئاشكراده‌كات و سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌ش ده‌ڵێت: "له‌ساڵی داهاتوه‌وه به‌نایاسایی گه‌یشتن به‌ئه‌ڵمانیا به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك ده‌وه‌ستێنرێت".
ئاری جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "هه‌وڵه‌كان بۆ باشكردنی گوزه‌رانی په‌نابه‌ران به‌رده‌وامه‌و له‌ئێستاشدا په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌ك بڕیاری تایبه‌تی به‌په‌نابه‌ران په‌سه‌ندكردوه".
ئاری جه‌لال وتیشی: "له‌وانه‌ش كۆچكردنی قاچاخ له‌ساڵی داهاتوه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌وه‌ستێنرێت و كۆچكردنی یاسایی ئاسایی رێگه‌ی پێده‌درێت".
راشیگه‌یاند: "یه‌كێكی دیكه له‌و بڕیارانه‌ی له‌ساڵی ئاینده‌وه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه بریتییه له‌وه‌ی، هه‌ركه‌سێك مافی په‌نابه‌رێتیه‌كه‌ی ره‌تكرابێته‌وه یاخود مافی مانه‌وه‌ی كاتی هه‌بێت، ئه‌وا به‌مه‌رجی كاركردن مافی مانه‌وه‌ی پێده‌درێت".
هــ. ر
PM:07:05:22/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 11828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت