به‌وێنه..دایكێک و منداڵەکەی له هه‌وڵێكی خۆكوشتن رزگاركران
تیمی فریاکەوتنی بەغدا
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی فریاكه‌وتنی به‌غدا ژن و منداڵێكیان له هه‌وڵێكی خۆكوشتن رزگار كرد كه له‌سه‌ر پردێكی پایته‌خته‌وه خۆیان فڕێدابووه ناو ئاوه‌وه.
به‌شی راگه‌یاندنی پۆلیسی فریاكه‌وتنی به‌غدا ئاشكرایكرد ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی شوباتی 2019، دایك له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌یدا له‌سه‌ر پردی ئه‌ئیمه-ی به‌غدای پایته‌خته‌وه خۆیان فڕێداوه‌ته ناو ئاوه‌وه و تائێستا دوانیان رزگارکراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه مه‌فره‌زه‌كانی ژێرده‌ریایی سه‌ربه پۆلیسی فریاكه‌وتن دایكه‌كه و منداڵێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵیان رزگاركردوه و به‌دوای منداڵه‌كه‌ی دیكه‌شدا ده‌گه‌ڕێن، دوای ده‌رهێنانه‌وه‌شیان هه‌ردوكیان براونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی كازمیه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
PM:02:35:22/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت