كتێبێك ژیانی سۆزداریی تره‌مپ و میلانیا ئاشكرا ده‌كات
بارۆن و میلانیا و ترەمپ
وێستگه نیوزـ
كتبێكی نوێ چه‌ند لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیی سۆزداری و خۆشه‌ویستیی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و خانمی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاته ئاشكرا ده‌كات، به‌وه‌ش ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه چه‌ند ساڵێكه باس له ساردوسڕیی نێوان ئه‌و دووانه ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی گۆڤاری People كتێبه‌كه به‌ناوی ئه‌و هاوینه‌هه‌وارێكی ولایه‌تی فلۆریدا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه زۆرجار دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و میلانیا-ی هاوسه‌ری ماچی یه‌كتریان كردوه و له‌به‌رچاوی خه‌ڵكیش ئه‌وكاره‌یان كردوه.
كتێبه‌كه به‌ناونیشانی (مارالاگۆ- له‌ناو ده‌رگاكانی ده‌سه‌ڵات له كۆشكی تره‌می كۆماری) بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ناوی ئه‌و هاوینه‌هه‌واره‌یه سه‌رۆكی ئه‌مریكا و خانمی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاته به رۆژی روناك و له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ماچیان گۆڕیوه‌ته‌وه و ده‌ستی یه‌كتریان گرتوه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یه كه باسیان له‌وه‌كردوه په‌یوه‌ندیی نێوان تره‌مپ و میلانیا ساردوسڕه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌دا نوسه‌ر باسی له چه‌ند چیرۆكێكی سه‌یری دیكه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی كۆماری‌دا كردوه و ده‌ڵێت جارێكیان تره‌مپ چێشتلێنه‌ره‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ركردوه كه به‌جوانی گۆشتی ستیك-ی بۆ ئاماده نه‌كردوه.
پێشتر راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد میلانیا كه له ساڵی 2005 شوی به تره‌مپ كرد و یه‌ك كوڕی به‌ناوی بارۆن لێ بووه، له هه‌مان ژوری نوستندا له‌گه‌ڵ تره‌مپ پێكه‌وه ناخه‌ون، باسیان له‌وه‌شكردوه كه په‌یوه‌ندیی نێوان تره‌مپ و میلانیا ساردوسڕیی پێوه دیاره.
PM:02:02:22/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت