كوه‌یت روفاتی 300 دیلی كوه‌یتی راده‌ست كرده‌وه
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای به‌سره راده‌ستكردنه‌وه‌ی روفاتی 300 دیلی كوه‌یتی به به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته راگه‌یاند كه له جه‌نگی داگیركردنی كوه‌یتدا بێسه‌روشوێن بوون.
ره‌شید فه‌لیح، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای به‌سره و ئه‌ندامی لیژنه‌ی گه‌ڕان به‌دوای بێسه‌روشوێنه عیراقی و كوه‌یتییه‌كان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد: له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردودا روفاتی 300 دیلی كوه‌یتی دۆزرانه‌ته‌وه.
وتیشی: روفاته‌كان له ناوچه‌كانی پارێزگای زیقار دۆزراونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه راده‌ستی به‌رپرسانی كوه‌یت كراونه‌ته‌وه.
فه‌لیح ئاشكراشیكرد كه ژماره‌ی ئه‌و بێسه‌روشوێنانه‌ی كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی روخاو كوژراون و ته‌رمه‌كانیان دیار نییه، 613 كه‌سه و گه‌ڕانیش به‌دوایاندا به‌رده‌وامه.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هانی عیراقی‌دا له هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێسه‌روشوێنه كوه‌یتییه‌كان به‌رده‌وام بێت كه له ساڵی 1991ه‌وه له عیراق دیار نه‌ماون.
له‌داوی روخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003 په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و كوه‌یت هه‌نگاوی به‌رچاوی بۆ ئاساییبونه‌وه ناوه و له‌وكاته‌وه عیراق قه‌ره‌بووی ماددی جه‌نگی داگیركردنی كوه‌یت ده‌كاته‌وه.
AM:11:53:22/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت