یاداشتێك بۆ فرۆشتنی ویلایه‌تێكی ئه‌مریكا به‌رزده‌كرێته‌وه
ولایەتی مۆنتانا
وێستگه نیوزـ
هه‌زاران هاوڵاتیی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین واژویان له‌سه‌ر یاداشتێكی ئه‌لیكترۆنیی كرد بۆ فرۆشتنی ویلایه‌تێكی ئه‌مریكا، مه‌به‌ستیش لێی ئه‌وه‌یه پاره‌ی ولایه‌ته‌كه كێشه‌ی قه‌رزه حكومییه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئه‌مریكای پێ چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 21ی شوباتی 2019 بڵاویكردوه، گۆڤاری تایم-ی چاپی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه: به‌پێی یاداشته‌كه كه 12 هه‌زار كه‌س واژویان له‌سه‌ر كردوه، داواكراوه ئه‌مریكا ولایه‌تی مۆنتانا كه ده‌كه‌وێته باكوری خۆرئاوای ئه‌مریكا به یه‌ك تریلیۆن دۆلار به كه‌نه‌دا بفرۆشرێت.
له یاداشته‌كه‌دا هاتووه كه فرۆشتنی ولایه‌تی مۆنتانا سودی ده‌بێت به‌تایبه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه حكومییه زه‌به‌لاحه‌ی ئه‌مریكا كه بڕه‌كه‌ی 22 تریلیۆن دۆلاره، ئه‌وانه‌ی واژویان كردوه ده‌ڵێن: "قه‌رزێكی زۆرمان له‌سه‌ره و مۆنتاناش سودی نییه".
له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه، رۆژنامه‌ی گره‌یت فلۆز تریبیۆن-ی چاپی ناوخۆیی ئه‌مریكا به زمانێكی گاڵته‌ئامێز باسی له‌و یاداشته كردوه و نوسیویه‌تی: "ئه‌ی بۆ داوای فرۆشتنی ولایه‌تی ئه‌لاسكا به كه‌نه‌دا ناكه‌ن، خۆ ئه‌و ولایه‌ته به هیچ ولایه‌تێكی دیكه‌ی ئه‌مریكاوه نه‌لكاوه؟
پرسیاری ئه‌وه‌شی كردوه كه یه‌ك تریلیۆن دۆلار چۆن چاره‌سه‌ری 21 تریلیۆن قه‌رزه‌كه‌ی دیكه ده‌كات.
داواكارییه‌كه له‌كاتێكدایه كه روبه‌ری ولایه‌تی مۆنتانا 380 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشیه‌وه و ژماره‌ی دانیشتوانی له یه‌ك ملیۆن كه‌س تێناپه‌ڕێتن ولایه‌ته‌كه به "وڵاتی ئاسمان گه‌وره" و "گه‌وهه‌ر" ناسراوه و ده‌كه‌وێته‌سه‌ر سنوری كه‌نه‌دا.
له مۆنتانا زه‌وییه‌كی به‌پیت و مادده‌ی سورشتیی زۆر هه‌یه وه‌ك مس و ئاڵتون و زیو، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكار بووه كه پایته‌ختی هیلینا-ی پایته‌ختی مۆنتانا ده‌یان ملیاردێر له‌ئامێز بگرێت، ولایه‌ته‌كه به‌وه‌ش به‌ناوبانگه كه‌و نه‌وتی هه‌یه و خاوه‌نی كانزای "ته‌لك"ه كه له ئاماده‌كردنی كه‌لوپه‌لی جوانكاریدا به‌كارده‌هێنرێت.
PM:10:04:21/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت