ژنه كاندیدێكی په‌رله‌مانی عیراق: بڕیاری بێتاوانیم درا
وێستگه نیوز –
ژنه كاندیدێكی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق كه له كاتی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی رووتی به‌ناوه‌وه بڵاوكرایه‌وه، رایگه‌یاند كه دادگایه‌كی وڵاتی ئیمارات بڕیاری بێتاوانی داوه و ئه‌و گرته‌ڤیدیۆییه‌ی بۆ دروستكراوه و ئه‌و نییه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی شوباتی 2019 ئینتیزار ئه‌حمه‌د ئه‌لشممه‌ری كه له‌سه‌ر لیستی ھاوپه‌یمانی نه‌سر به‌سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك حه‌یده‌ر عه‌بادی كاندید بوو بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دادگایه‌كی ئیمارات بڕیاری بێتاوانی داوه له‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی بۆی دروستكرابوو.
ئینتیزار ئه‌حمه‌د ئه‌لشممه‌ری بۆ سۆمه‌ریه نیوز، وتی: "دوای لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه‌ی، دادگای ئیماره‌تی ره‌ئس ئه‌لخه‌یمه بڕیاری بێتاوانی داوه له‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا بڵاوكرایه‌وه".
وتیشی: "كرامه قوربانی ناكۆكییه سیاسییه‌كان"، هیواشی خواست دادگای عیراق مافه‌كانی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه دادگای ره‌ئس ئه‌لخه‌یمه‌ی ئیماراتی بڕیاری داوه له‌سه‌ر ئه‌وی ڤیدیۆییه‌كی رووتی بۆ ئه‌و كاندیده دروستكردووه، تۆمه‌تبار ئه‌حمه‌د فوئاد حسێن مونیر ماوه‌ی پێنج مانگ زیندانی بكرێت و بڕی دوو هه‌زار دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو بدات به ئینتیزار ئه‌لشممه‌ری و له ئیمارات دووربخرێته‌وه.
له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراق كه رۆژی 12ی ئایار به‌ڕێوه‌بچوو، ئینتیزار ئه‌حمه‌د ئه‌لشممه‌ری مامۆستای زانكۆ كاندیدی هاوپه‌یمانی نه‌سر بوو، به‌ڵام دوای چه‌ند رۆژێك له ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی رووت بڵاوكرایه‌وه و راگه‌یه‌ندرا ئه‌و كه‌سه‌ی له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، ناوبراوه.
دواتر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عیراق بڕیاری دا "له‌پێناو پاراستنی شكۆی كاری گشتی ژنه مامۆستایه‌كی زانكۆ له كاره‌كه‌ی دووربخرێته‌وه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌ستاوده‌ستی پێكرا كه به‌شێوه‌یه‌كی دوور له ئاكار ده‌ركه‌وتووه".
هه‌رله‌وكاته‌دا حسێن ئه‌لعادلی وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر، رایگه‌یاند كه "ئه‌و كاندیده ئیلتیزامی به مه‌رجه‌كانی كاندیدبوونه‌وه نه‌بووه و بۆیه دورخراوه‌ته‌وه".
له‌گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه مانگی نیسانی رابردوو بڵاوكرایه‌وه ئافره‌تێك به "نیوه روتی" ده‌رده‌كه‌وێت له‌ژورێكدا و پێده‌چێت ژوری نوستن بێت.
ئینتزار ئه‌لشممه‌ری له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "ڤیدیۆكه ده‌ستكاریكراوه و بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌گومانه لێم بڕوانن، ئه‌وه‌شی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌مه".
PM:09:59:21/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 5544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت