پێشبینی كه‌شناسیی هەرێم بۆ دەستپێکردنەوەی باران
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات شه‌پۆلێكی نمه‌باران روو له ناوچه‌كانی هه‌رێم بكات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكردوه كه شه‌پۆله‌كه به‌هۆی كاریگه‌ریی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی لاوازی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه روو له هه‌رێم ده‌كات.
كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینیشی کردوە کە دواتر كاریگه‌ریی ئه‌و شه‌پۆله زیاتر بێت و چەند ناوچەیەکی دیکەش بگرێتەوە، لەگەڵ به‌فرێكی كه‌میش له ناوچه سنورییه‌كان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسیی هه‌رێم:
بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای ناوەراست پێشبینی دەکرێ شەپۆلێکی نمە باران ڕوو لە ناوچەکەمان بکات سەرەتا لە ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان ووردە ووردە کاریگەریەکی زیاتر دەبێت تا دەگاتە زۆربەی ناوچەکان و هەروەها کەرکووک گەرمیانیش دەگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان .
PM:09:26:21/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 8452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت