به‌ڤیدیۆ.. سوپای پاسداران دزه ده‌كاته ناو ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق و سوریا
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانی و گه‌ردونیه‌كانی ئێران رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان توانیویانه له ئاسمانه‌وه وێنه‌ی ناوه‌نده‌كانی كۆنتڕۆڵ و سه‌ركردایه‌تیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق و سوریا تۆمار بكه‌ن و زانیاریی نهێنیی "گرنگ"یان ده‌ستبكه‌وێت.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس گرته‌ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه تیایدا عه‌مید ئه‌میر عه‌لی حاجی زاده، فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانی و گه‌ردونیه‌كانی ئێران لێدوانی له‌وباره‌یه‌وه داوه و رایگه‌یاندوه كه 7 بۆ 8 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئاسمانی سوریا و عیراقدا سوڕاونه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ئێرانیش دركیان به‌و فڕۆكانه كردوه و توانیویانه دزه بكه‌نه ناویانه‌وه و و زانیاریی نهێنییان ده‌ست بكه‌وێت.
ئاژانسه‌كه له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كه بڵاویكردوه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ی له گرته‌كه‌دا نیشاندراوه و ناوه‌نده‌كانی كۆنتڕۆڵ و سه‌ركردایه‌تیكردنی سوپای ئه‌مریكایه له سوریا و عیراق.
هه‌ر له گرته ڤیدۆییه‌كه‌دا فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا ده‌ركه‌وتووه كه نه‌یتوانیووه له بنكه‌كه‌ی بنشێته‌وه و دوور له 10 كیلۆمه‌تر له بنكه‌كه نیشتوه‌ته‌وه، دواتریش فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ئه‌مریكا تێكی شكاندوه.
PM:08:50:21/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 6460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت