"ده‌ست به‌سه‌ر 500 ملیۆن دۆلاری‌ داعشدا گیرا"


وێستگه‌ نیوز ـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ ئاشكرایكرد كه‌ له‌ كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ گروپێك چه‌كداری‌ داعش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ عیراقه‌وه‌، ده‌ست به‌سه‌ر 500 ملیۆن دۆلاری‌ ئه‌و رێكخراوه‌دا گیراوه‌.

ماڵپه‌ڕی‌ سۆمه‌ریه‌ نیوز له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منییه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "له‌ كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ گروپێكی‌ پشتیوانی‌ داعش، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عیراقه‌وه‌ ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر بڕی‌ 500 ملیۆن دۆلاردا".

له‌ ماوه‌كانی‌ رابردوودا كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ عیراق ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ له‌ سوریا ئه‌نجامدا و 13 فه‌رمانده‌ و چه‌كداری‌ دیاری‌ داعشی‌ ده‌ستگیر كرد كه‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ فه‌ڕه‌نسیان هه‌یه‌.


PM:06:38:21/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 3680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت