بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێم تاووتوێ ده‌كات
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌غدا هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێم تاووتوێ ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی شوباتی 2019 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی له ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌غدا و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه پێكهاتبوو له كونسوڵه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف.
له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه و پڕۆسه‌ی سیاسیی عیراق تاووتوێ كرا. هه‌روه‌ها رۆشنایی خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئیجابی بۆ سه‌ردانی رابردووی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات كرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و پارله‌مانی هه‌رێم ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بارزانی و باڵیۆزی ئێران بوو.
PM:05:39:21/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت