هەدەسە ده‌یان چه‌كداری داعش راده‌ستی عیراق ده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

بەوتەی بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیی عیراق، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەدەسە) زیاتر لە 150 چەکداری داعشیان ڕادەستی سوپای عیراق کردوەتەوە کە بەشێکی زۆریان عیراقین.

ئاژانسی هەواڵێ رۆیتەرز لەزاری دوو سەرچاوە لە سوپای عیراق بڵاویکردوە، ڕادەستکردنەوەی ئەو ژمارە داعشە بەـێی ڕێککەوتنێکە بۆ ڕادەستکردنەوەی 502 چەکداری داعش بە بەغدا.

ئەفسەرێک بە پـلەی عەقید لە سوپای عیراق کە یەکەکەی لەسەر سنوری سوریایە، وتویەتی زۆربەی ئەو چەکدارانە عیراقیـن و هەندێک کەسی بیانیان لە نێودایە، کاربەدەستێکیش هەواڵەکەی پشتڕاستکردوەتەوە و وتویەتی چەکدارە دەستگیرکراوەکان بەرەو شوێنێکی پارێزراو براون و ئێستا لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستیپـێکردووە.

لە لایەکی دیکە ئەحمەد محەلاوی، قایمقامی قەزای قائیم رایگەیاندوە، هەندێک لە خێزانی چەکدارەکانی داعشیش رادەستی عیراق کراونەتەوە.

مەحلاوی ئاماژەی بەوەداوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە 10 ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر کە چەکدار و خێزانی داعشیان تێدابووە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ڕادەستی سوپای عیراق کراون کە لەژێر چاودێرییەکی توندی ئەمنیدا بەرەو هەردوو بنکەی سەربازیی جزیرە و بادییە لە پارێزگای ئەنبار براون.


PM:05:08:21/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو