داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ لابردنی زمانی كوردی له‌ دروشمی نوێی ئه‌نجومه‌نی باڵای داد ده‌كرێت

‌دروشمی کۆن و نوێی ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له‌ عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق داوا ده‌كات رونكردنه‌وه‌ له‌ هۆكاری لابردنی زمانی كوردی له‌ دروشمی نوێی تایبه‌ت به‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له‌ عیراق بدرێت.

به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌: "لابردنی زمانی كوردی له‌ دروشمی ئه‌نجومه‌نی باڵای داد، سه‌رپێچییه‌ له‌ مادده‌ی 4ی ده‌ستوری عیراق و هاوكات سه‌رپێچیشه‌ له‌ یاسای ژماره‌ 7ی ساڵی 2014ی زمانه‌ فه‌رمییه‌كان".

جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ نوسراوێكی فه‌رمییان بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له‌ عیراق كردوه‌ و داوایان لێكردوه‌ رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی لابردنی زمانی كوردی له‌ دروشمه‌ نوێیه‌كه‌یان بدات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌دواداچون بۆ ئه‌و پرسه‌ تا ئه‌وكاته‌ی وه‌ك پێشتر زمانی كوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر دروشمه‌كه‌.


PM:04:22:21/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 1824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو