پۆلیسی سلێمانی: گەنجێك بەفیشەك كوژرا


وێستگه‌ نیوزـ

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 21ی شوباتی 2019، لەگەڕەكی شۆڕشی نوێ لەشاری سلێمانی، گەنجێكی تەمەن 29 ساڵ بەفیشەك كوژرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆایسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان، پشكنین و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كراو تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە.

بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس، گەنجەكە كە ناوی (م.ح.ح)ەو لەدایكبووی ساڵی 1990و لەماڵەكەی خۆیدا كوژراوەو پێنج فیشەك بەجەستەیەوە بووە.

ئاماژه‌ی به‌وشه‌داوه‌ كه‌ لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەدەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.


PM:03:24:21/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 2136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو