نوێترین زانیاری له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم روونكردنەوه لەبارەی پێشخستنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌ران و ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامادەكارییه‌كان دەستی پێكردووە بۆ پێشخستنی مووچه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: " ئامادەكاریەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دەستی پێكردووە".
وتیشی: "دابەشكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران پێش نەورۆزو خێراكردنی، دەكەوێتەسەر هەماهەنگی وەزارەت و گەنجینەكان".
سه‌رچاوه روونیكرده‌وه: "ئەوەی دەكەوێتە سەر وەزارەتی دارایی تەنها دابینكردنی پارەیە، گەنجینەكانیش پێویستە دەوام بكەن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه هێشتا فه‌رمانبه‌ران ته‌ئكید نین كه مووچه‌ی مانگی 12 به هه‌مان سیستمی پاشه‌كه‌وت ده‌درێت یان پاشه‌كه‌وتی له‌سه‌ر لاده‌برێت، بۆ ئه‌وه‌ش دوو ئه‌گه‌ر هه‌یه.
یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ناردنی 317 ملیار دیناره‌كه، ئه‌وكات مووچه به پاشه‌كه‌وته‌وه ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌پێی رێنمایی یاسای بودجه‌ی 2019 بینێرێت كه 522 ملیار دیناره، ئه‌وكات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
هــ. ر
PM:02:07:21/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 21164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت