نێرگز قادر وه‌ڵامی گه‌نجه‌كه‌ی دایه‌وه
نێرگز قادر
وێستگە نیوز ـ
نیرگز قادر، خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك وه‌ڵامی ئه‌و گه‌نجه كورده‌ی دایه‌وه كه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژیات و داوای لێكردبوو هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات.
نێرگز له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی پۆستكردووه، یه‌كێك له فانه‌كانی زۆر شه‌یدای بووه‌و داوای لێكردووه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات.
ئه‌و فانه‌ی نووسیویه‌تی: "ماشا ئه‌ڵا زۆر جوانی، حه‌زده‌كه‌م هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ بكه‌ی، 200 مسقاڵ زێڕت بۆ ده‌كه‌م، ره‌گه‌زنامه‌ی ئەڵمانیام هه‌یه خانویه‌كت به‌ناوه‌وه ده‌كه‌م".
لە وەڵامدا نێرگز قادر بە وێستگە نیوزی راگەیاند: "سوپاسی هەڵبژاردنەکەی ئەو گەنجە دەکەم، بەڵام هیچ کات پارەو ئاڵتوونم نەکردوە بە پێوەر بۆ هاوسەرگیری".
وتیشی: "هیچ بەرنامەیەکم نییە جارێکی تر بیر لە هاوسەرگیری بکەمەوە، ئەوەی من ئێستا خولیامە کاری راگەیاندنە کە ئەویش لە کەناڵی کەرکوکەو کۆمەڵی پڕۆژەم هەیە".
روونیشیکردەوە: "ئەگەر هەر هاوسەرگیری بکەمەوە کوڕی کوردستان هەڵدەبژێرم نەک هەندەران".
نێرگز قادر، له ساڵی 2010ه‌وه له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك پێشكه‌شكاری هه‌واڵه سیاسییه‌كان و به‌رنامه‌ی به‌یانی كه‌ركوك پێشكه‌ش ده‌كات، یه‌كێكه له‌و پێشكه‌شكارانه‌ی زۆرترین بینه‌ری هه‌یه و خوێندکاری کۆلێژی یاسایە.
هــ. ر
PM:12:26:21/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 220288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت